تاڵەبانی‌و بارزانی كۆده‌بنه‌وه
ئازاد جوندیانی، گوتەبێژی یەكێتی نیشتیمانى كوردستان لەسه‌ر پەیجی تایبەتی خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووك رایگه‌یاند \"دوای گەڕانەوەی مه‌سعود بارزانى سەرۆكی هەرێمی كوردستان بۆ كوردستان بڕیاره تاڵەبانی و بارزانی به‌یه‌كه‌وه كۆببنەوە‌و نەخشەڕێگاكانی چارەسەری هێمنانەی گرژی نێوان هەرێمى كوردستان‌و بەغدا تاوتوێ بكەن\"".
جوندیانى ئاماژه‌ى به‌وه‌شداوه كه \""دواى وته‌كانى بارزانى له نه‌ورۆزى ئه‌مساڵدا هه‌ندێ په‌رله‌مانتارى هاوپه‌یمانى كوردستان له یه‌كێتى‌و پارتى راى جیاوازیان ده‌ربڕى كه راى تاكه كه‌سى خۆیان بوو، چونكه هاوپه‌یمانێتى هه‌ردوو حیزب له هه‌ڵوێسته‌كانیشدایه\"".
مه‌سعود بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ئه‌مڕۆ سه‌ردانى توركیاى كرد‌و بڕیاره له رۆژانى داهاتوودا بگه‌ڕێته‌وه كوردستان."
