هه‌وڵی داخستنی رادیۆیه‌كی كوردی له‌به‌غدا ده‌درێت
له به‌یاننامه‌كه‌ی لیژنه‌ی داكۆكی له ئازادی رۆژنامه‌نووسی له كوردستاندا هاتووه: به توندی ئه‌و هه‌نگاوه‌ی حكومه‌تی به‌غدا مه‌حكوم ده‌كه‌ین و به مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌ش بۆ كپكردن و بێده‌نگكردنی میدیای كوردی له ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی به‌غدا داده‌نێین.
به‌یاننامه‌كه ئه‌وه‌شی روونكردووه‌ته‌وه كه له كوردستان به ده‌یان نووسینگه‌ی كه‌ناڵ و رادیۆی عه‌ره‌بی هه‌یه، به‌ڵام تائێستا هیچ هه‌وڵێك بۆ به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی كاره‌كانیشیان دانه‌نراوه نه‌ك راگرتنی په‌خش.
هه‌ر له‌و به‌یاننامه‌دا ئاماژه به‌وه‌شكراوه كه ئه‌م هه‌وڵه‌ی حكومه‌تی عیراق له چوارچێوه‌ی سیاسهتهكانییهتی بۆ قوڵكردنه‌وه‌ی قه‌یرانه‌كانی نێوان به‌غداو هه‌ولێرو پێچه‌وانه‌ی ده‌ستووری عیراق و یاسای رۆژنامه‌گه‌ری له كوردستان و عیراق.
رۆژی 15-4 وه‌زاره‌تی ژینگه‌ی حكومه‌تی عیراق به بیانووی ئه‌وه‌ی په‌خشی رادیۆی شه‌فه‌ق مه‌ترسی بۆ سه‌ر ژینگه‌و سه‌لامه‌تی هاووڵاتیانی به‌غدا هه‌یه، نووسراوێكی ئاڕاسته‌ی ده‌زگای شه‌فه‌ق كردووه كه پێویسته له ماوه‌ی 10 رۆژدا په‌خشی رادیۆكه رابگیرێت.
