حورِیه‌ت: توركیا وه‌ك سه‌رۆكی ده‌وڵه‌ت پێشوازی له‌ بارزانی ده‌كات

حورِیه‌ت: توركیا وه‌ك سه‌رۆكی ده‌وڵه‌ت پێشوازی له‌ بارزانی ده‌كات
رۆژنامه‌ی (حورِیه‌ت)ی توركی نووسیویه‌تی\"توركیا وه‌ك سه‌رۆكی ده‌وڵه‌ت پێشوازی له‌ مه‌سعود بارزانی ده‌كات\"".


رۆژنامه‌ی (حورِیه‌ت)ی توركی هه‌روه‌ها ده‌ڵێ\"" مه‌سعود بارزانی له‌ دوای كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی سوپای ئه‌مریكا له‌ عێراقدا رۆڵێكی گرنگ ده‌گێرِێ له‌ ناوچه‌كه‌دا، بۆیه‌ ده‌رفه‌تێكه‌ كێشه‌ی كورد به‌ شێوه‌یه‌كی نوێ چارسه‌ربكرێت\"".


ئه‌مرِۆ مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان، سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا له‌ ئه‌سته‌مبول كۆده‌بێته‌وه‌ و سبه‌ی ده‌چێته‌ ئه‌نقه‌ره‌ له‌گه‌ڵ عه‌بدوڵا گول، سه‌رۆك كۆماری توركیا كۆده‌بێته‌وه‌

.
هه‌روه‌ها حورِییه‌ت ئاماژه‌به‌وه‌دان ئه‌مه‌ نیشانی ده‌دات \""كه‌ توركیا گرنگی زۆر به‌ مه‌سعود بارزانی ده‌دات و رێگه‌ نادات كورد بكه‌وێت، به‌تایبه‌تی دوای كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ عێراقدا\"".


سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به‌ فرِۆكه‌یه‌تی تایبه‌ت له‌ شاری زیوریخی پایته‌ختی سویسرا گه‌یشته‌ ئه‌سته‌مبول و له‌ فرِۆكه‌خانه‌ی ئه‌تاتورك له‌ هۆڵی (VIP) له‌لایه‌ن فه‌ره‌یدون سنرلی ئۆغلۆ، راوێژكاری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا پێشوازی لێكرا.

بارزانی ئه‌مرۆِ له‌ نووسینگه‌ی دۆڵمه‌ باخچه‌ی، له‌گه‌ڵ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان، سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا كۆده‌بێته‌وه‌.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان، سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا دوێنێ له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند\""له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مرِۆماندا له‌گه‌ڵ بارزانی، مه‌سه‌له‌ی سووریا و كێشه‌ی تیرۆر و پارتی كرێكارانی كوردستان (PKK) تاوتوێ ده‌كه‌ین\"". ئه‌ردۆگان گوتیشی \""هیودارم ئه‌و دیداره‌ی من و بارزانی له‌ كاتێكی نزیكدا كاریگه‌ری خۆی لێبكه‌وێته‌وه‌\"".

سه‌ردانه‌كه‌ی مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كورددستان بۆ توركیا 2 رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت.
كاژێر 2ی دوای نیوه‌رِۆ به‌كاتی توركیا، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌ دۆڵمه‌ باخچه‌ نووسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆگان دوایین پێشهاته‌كانی ره‌وشی سیاسی عێراق و ناوچه‌كه‌ تاوتوێ ده‌كات.
هه‌روه‌ها راگه‌یاندنه‌كانی توركیا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش ده‌كه‌ن، بارزانی له‌گه‌ڵ عه‌بدوڵا گول، سه‌رۆك كۆماری توركیاش كۆده‌بێته‌وه‌، ئه‌مه‌ له‌كاتێكدا پێشتر راگه‌یاندنه‌كانی توركیا باسیان له‌وه‌نه‌كردبوو كه‌ بارزانی له‌گه‌ڵ گول كۆده‌بێته‌وه‌.


-رووداو"
Top