نێچیرڤان بارزانی و ئیڤا بۆرلینگ په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێم و سوید تاووتوێده‌كه‌ن
له‌و دیداره‌دا كه هه‌ریه‌ك له سینان چه‌له‌بی وه‌زیری بازرگانی و پیشه‌سازی و فه‌لاح مسته‌فا به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌و هێرش موحه‌ڕه‌م سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان و كاڕل مهگنهس نه‌سه‌ر باڵیۆزی سوید له عیراق و وه‌فدێكی یاوه‌ریان ئاماده‌بوون، باس له په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كان و هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی له بواره‌كانی ئابووری و بازرگانی و وه‌به‌رهێنان كرا.
دواتر وه‌زیری بازرگانی سوید پیرۆزبایی له سه‌رۆكی حكومه‌ت و كابینه‌ی نوێ كرد‌و هیوای سه‌ركه‌وتن و به‌رده‌وامی بۆ خواستن، هه‌روه‌ها ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ هه‌رێم روونكرده‌وه‌و رایگه‌یاند: وه‌ك وڵاتی سوید ده‌خوازین په‌یوه‌ندییه‌كانمان له هه‌موو ئاسته‌كان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان فراوانتر بكه‌ین، هاوكات ستایشی باری ئارام و سه‌قامگیری هه‌رێمی كرد‌و هیوای خواست هه‌رێمی كوردستان له‌به‌ره‌وپێشچوون و گه‌شه‌سه‌ندن به‌رده‌وام بێت.
وتیشی: له ئێستادا چه‌ندین كۆمپانیای سویدی له هه‌رێم كار ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئێمه له هه‌وڵه‌كانمان به‌رده‌وام ده‌بین بۆ فراوانكردنی په‌یوه‌ندییه‌كان، هه‌روه‌ك كردنه‌وه‌ی نووسینگه‌ی باڵیۆزخانه‌ی سوید‌و نووسینگه‌ی بازرگانی و ئه‌كادیمیای مه‌شق و راهێنانی سوید له هه‌رێم هه‌نگاوی جددی ئێمه‌ن بۆ په‌ره‌پێدانی ئه‌و په‌یوه‌ندییانه.
له به‌رامبه‌ردا نێچیرڤان بارزانی ده‌ستخۆشی له‌و هه‌نگاوه‌ی حكومه‌تی سوید كرد بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی نوێنه‌رایه‌تیان له هه‌رێم و هاندانی كۆمپانیا سویدییه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی له هه‌رێمی كوردستان كار بكه‌ن، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به ده‌رفه‌تی كار‌و یاسای وه‌به‌رهێنانی هه‌رێم كرد‌و وتی: له هه‌رێمی كوردستان ژینگه‌یه‌كی له‌بار هه‌یه بۆ بازرگانی و وه‌به‌رهێنان، ئه‌ویش به پشتبه‌ستن به یاسای وه‌به‌رهێنان كه تیایدا دڵنیایی ده‌داته وهبهرهێنهرو هانی كۆمپانیا بیانییه‌كان ده‌دات بۆ كاركردن له هه‌رێم له‌سه‌ر بنه‌مای شه‌فافیه‌ت و كه‌مكردنه‌وه‌ی رۆتین.
له كۆتاییدا سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم جه‌ختی له‌سه‌ر تێڕوانینی حكومه‌ت كرده‌وه بۆ دروستكردنی په‌یوه‌ندی و هه‌ماهه‌نگی دامه‌زراوه‌یی و پابه‌ندبوون به بنه‌ماكانی گه‌شه‌پێدانی ئابووری و بازاڕی ئازاد‌و هاوكاری نێوان حكومه‌ت و كه‌رتی تایبه‌ت و پرسه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به شێوه‌یه‌كی گشتی.
