سه‌ركرده‌یه‌كی كوردی سووریا: لێدوانه‌كانی غلیون ره‌ت ده‌كه‌ینه‌وه كه گوتبووی له‌سووریا شتێك نییه به ناوی به‌شێك له‌خاكی كوردستان
بورهان غلیون سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی سووریا له‌چه‌ند لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رای گه‌یاند بوو، كورد وه‌ك نه‌ته‌وه‌یه‌ك له‌سووریا به‌شداری له‌پرۆسه‌ی سیاسیی ئێسته و داهاتووی سووریا ده‌كا و هه‌موو مافێكیان پێ ده‌درێ، به‌ڵام له‌سووریا شتێك نییه به ناوی ئه‌وه‌ی به‌شێك له‌خاكی كوردستان.
شه‌ڵال گه‌دۆ ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی كورد له‌سووریا ئه‌مرِۆ سێشه‌م به سایتی (گوڵان میدیا)ی راگه‌یاند \"ئه‌و لێدوانه‌ی غلیون بۆته جێی نیگه‌رانی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی كورد له‌سووریا و هه‌موو نه‌ته‌وه‌ی كورد، چونكه مێژوو ده‌یسه‌لمێنێ كه به‌شێك له‌خاكی كوردستان دابه‌شی سه‌ر وڵاتی سووریا كراوه، لێدوانی له‌م چه‌شنه‌ی كه گوایه له‌سووریا شتێك نییه به ناوی ئه‌وه‌ی به‌شێك له‌خاكی كوردستان له‌سووریا، لێدوانی بێ بنه‌مان و ئێمه ره‌تی ده‌كه‌ینه‌وه، چونكه هه‌موو له‌ڵگه مێژووییه‌كان ده‌سله‌مێنن به‌شێك له‌خاكی كوردستان به وڵاتی سووریا لكێندراوه\"".
روونیشیكرده‌وه \""ئه‌و لێدوانه‌ی غلیون بۆته هۆكارێكیش بۆ وه‌ستاندنی ئه‌و گفتوگۆیه‌ی له‌نێوان ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی كورد له‌سووریا و ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی سووریا هه‌بووه، بۆیه هه‌لوێستی له‌مجۆره ره‌نگه كاریگه‌ریی خراپیش له‌سه‌ر یه‌ك پارچه‌یی خاكی سووریا ببێ\"".
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا، هه‌لوێستی له‌م چه‌شنه ده‌چێته چوار چیوه‌ی هه‌لوێستی شۆڤینانه و له‌گه‌ڵ هه‌لوێستی ئێسته‌ی رێژێمی سووریا هیچ جیاوازییه‌كی نییه، هه‌روه‌ها ده‌بێته هۆكارێكیش بۆ ئه‌وه‌ی هه‌لوێستی دژ به یه‌ك له‌ناو ریزه‌كانی شۆرِشگێرانیش بێته كایه‌وه."
