سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پیرۆزبایی ساڵی نوێ له كورده ئێزدییه‌كان ده‌كات
به بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی جه‌ژنی سه‌ری ساڵی ئێزدییان پیرۆزباییه‌كی گه‌رم ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م خوشك و برایانی كوردی ئێزدی له كوردستان و جیهان ده‌كه‌م.
ئه‌م جه‌ژنه كه به جه‌ژنی چارشه‌مبا سوور ناسراوه پیرۆزی و به‌های تایبه‌تی خۆی هه‌یه و واتای تازه‌بوونه‌وه‌ی ژیان و گه‌شه‌كردن و خێروخۆشی ده‌گه‌یه‌نێت.
هیوادارم خوشك و برا ئێزدییه‌كان ئه‌م جه‌ژنه له ژێر سایه‌ی پێكه‌وه ژیان و دیموكراسی هه‌رێمی كوردستان به خۆشی و به‌خته‌وه‌ری به‌سه‌ر به‌رن. دڵنیاشین له‌وه كه هه‌میشه پارێزه‌ری ده‌ستكه‌وته نه‌ته‌وه‌ییه‌كانمان ده‌بن و به درێژایی مێژووش سه‌لماندوویانه كه به‌شێكی دانه‌بڕاو و ره‌سه‌نی گه‌له تێكۆشهرهكهیانن . دووباره جه‌ژنی سه‌ری ساڵیان لێ پیرۆز ده‌كه‌م.
مسعود بارزانی
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان
17/4/2012
