نێچیرڤان بارزانی سەردانی توركیا دەكا

نێچیرڤان بارزانی سەردانی توركیا دەكا
سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕای گەیاند، سەردانی توركیا دەكا، بەڵام تا ئێستە كاتی سەردانەكەی دیاری نەكراوە.

نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕای گەیاند سەردانی توركیا دەكات، بەڵام تا ئێستە كاتی سەردانەكەی دیاری نەكراوە.

لەبارەی كێشەكانی هەولێر و بەغدا ڕای گەیاند، سیاسەتی ئێمە ڕوون و ئاشكرایە، دەمانەوێ كێشەكان لەڕێگەی دیالۆگ و دانوستاندنەوە لەگەڵ بەغدا چارەسەر ببن، ئەمە سیاسەتی هەرێمی كوردستانە لە سەرۆكی هەرێمی كوردستانەوە تا خوارەوە، ئەوەی ئێمە مەبەستمانە ئەوەیە كێشەكان بەشێوەیەكی ئاشتییانە و بەپێی دەستووری عێراق بێنە چارەسەركردن.

ئەوەشی ڕوون كردەوە، هەرێمی كوردستان وەك بەشێك لە عێراق و سیاسەتەكەی ڕوونە كە داوای ئاشتی دەكا، ئەوەی لە دەستووردا هاتووە ئێمە پێوەی پابەندین.
Top