هەفتەی داهاتوو بارزانی دەگاتە توركیا و چاوی بە هاشمی دەكەوێ
بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی \"خەبەر 7\""ی توركی، بڕیارە حەوتووی داهاتوو مەسعوود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بگاتە توركیا و لە سەردانەكەیدا چاوی بە تاریق هاشمی جێگری سەركۆماری عێراق لە ئیستەنبوڵ بكەوێ.
تاریق هاشمی جێگری سەركۆماری عێراق كە فەرمانی گرتنی لەلایەن دادگەی عێراق بە تۆمەتی تێوەگلان لە \""تیرۆر\"" بۆ دەرچووە، لە 10ی ئەم مانگە دوای سەردانی بۆ قەتەر و سعوودیە، گەیشتە توركیا و چاوی بە هەریەك لە رەجەب تەیب ئەردۆگان سەرۆك وەزیران و ئەحمەد داودئۆغلو وەزیری دەرەوەی توركیا كەوت.
مەسعوود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە 28ی ئادار/مارسی رابردوو بەسەردانی رەسمی گەشتێكی بۆ چەند وڵاتێك دەست پێ كرد كە بولگاریا و هەنگاریا و ئەمەریكای گرتەوە، لە میانەی گەشتەكەیدا چاوی بە گەورە بەرپرسانی ئەو وڵاتانە كەوت لەوانەش باراك ئۆبامای سەرۆكی ئەمەریكا.
"
