رەوتی سەدر هەڕەشەكردن لە كورد بە هێڵی سوور دادەنێن

رەوتی سەدر هەڕەشەكردن لە كورد بە هێڵی سوور دادەنێن
سەركردەیەكی بارستەی ئەحراری سەر بە رەوتی سەدر لە پەرلەمانی عێراق ئەمڕۆ دووشەم وای لە قەڵەم دا كە هەڕەشەكردن لە كورد هێڵی سوورە و هەر هەڕەشەیەكی دژی كوردی رەت كردەوە.

جەواد حەسناوی بە (ئاكانیوز)ی راگەیاند، وەك رەوتی سەدر هەر هەڕەشەیەك لە دژی گەلی كورد كە لە ناوچە عەرەبنشینەكان بەتایبەتی بەغدای پایتەخت، رەت دەكەینەوە و ئاماژەی كرد، هەر هەڕەشەیەك بۆ كورد هێڵی سوورە بۆ سیاسەتەكانی بارستەی ئەحرار.

زیاتر گوتی، هۆی ناكۆكییەكانی نێوان حكوومەتی فیدراڵ و حكوومەتی هەرێمی كوردستان جێبەجێنەكردنی زۆرینەی بڕگەكانی دەستووری عێراقە، بەڵام ئەوە نابێتە پاساوی هەڕەشەكردن بە كوشتن، چونكە سیاسەت شتێكە و هەڕەشەكردن شتێكی تر و ئاماژەی كرد، دیاریكردنی هەڵە سیاسییەكانی هەرێمەكە نابێتە پاساوی هەڕەشەكردن بە كوشتن دژی یەكێك لە گرینگترین پێكهاتەكانی گەلی عێراق، بۆیە دووپاتی دەكەینەوە كە ئەوە هێڵی سوورە و نابێ بێتە پێشێلكردن.

6ی ئەم مانگە چەند دەزگایەكی راگەیاندن بەیاننامەیەكیان بڵاو كردەوە كە تێیدا ئەبو عەبدوڵا محەمەداوی گۆتیاری رەسمیی فەوجی 9ی سەر بە تەباییی \"رۆلە میرخاسەكانی عێراق\"" گواستەوە كە ماوەی حەوتووەكی بۆ كوردی بەغدا و ناوچە عەرەبنشینەكان دیاری كرد بۆ گەڕانەوە بۆ هەرێمی كوردستان.
"
Top