به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه پێشوازی له شاندێکی یه‌کێتی ئه‌وروپا کرد
له دیدارێکدا به‌رێز ستێنبێرگ خۆشحاڵى خۆى بۆ سه‌ردانه‌که‌ى ده‌ربرى و پشگیری یه‌کێتی ئه‌وروپای بۆ پێشکه‌شکردنى هاوکارییه‌کانیان له بواری بنیاتنانه‌وه‌ى عیراق و هه‌رێمى کوردستان دووپاتکرده‌وه.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه به‌رپرسى په‌یوه‌ندییه‌کانى ده‌ره‌وه‌ى حکومه‌ت پاپه‌ندبوونی یه‌کێتی ئه‌وروپای بۆ پرۆسه‌ى بنیاتنانه‌وه‌ى عیراقى به‌گرنگ زانى. له‌م باره‌یه‌وه ئاماژه‌ى به گواستنه‌وه‌ى ئه‌زموونى یه‌کێتى ئه‌وروپا بۆ عیراقی کرد له رووى سه‌رچاوه مرۆییه‌کان و چه‌سپاندنى سه‌روه‌ری یاسا‌و به‌ره‌وپێشبردنى پرۆسه‌ى دیموکراسى و نه‌هێشتنى بێکارى و بوژاندنه‌وه‌ى که‌رتى تایبه‌ت له سه‌رانسه‌رى عیراق.
هه‌روه‌ها به‌رپرسى په‌یوه‌ندیه‌کانى ده‌ره‌وه بوونى نوێنه‌رایه‌تى یه‌کێتى ئه‌وروپای به پێویست زانی که ده‌رفه‌تێکى باشه بۆ ئاڵوگۆر کردنى هاوکارى و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه به‌رێز ئه‌نتۆنیۆس گوتى حکومڕانى باش و رۆڵى یاسا و دیموکراسى له به‌ها هه‌ره سه‌ره‌کییه‌کانى ووڵاتانى یه‌کێتى ئه‌وروپان بۆیه ئێمه ئاماده‌ین له‌م بوارانه‌ى سه‌ره‌وه هاوکارى و پشتگیرى عیراق و حکومه‌تى هه‌رێم بکه‌ین. هه‌روه‌ها رێکه‌وتنامه‌ی به‌رنامه‌ی کاری یه‌کێتی ئه‌وروپا و و حکومه‌تى فیدراڵ عیراق ته‌وه‌ره‌یه‌کى تر‌ى کۆبوونه‌وه‌که بوو که بۆ ئه‌و مه‌به‌سته به‌ڕێز ئه‌نتۆنیۆس دووپاتى کرده‌وه که یه‌کێتى ئه‌وروپا گرنگى ته‌واو به هه‌رێمى کوردستان ده‌دات له‌به‌ر ده‌سته‌به‌رکردنى ئه‌و ره‌وشه سه‌قامگیره‌ی که له هه‌رێمى کوردستان هه‌یه.
له کۆتایدا به‌رپرسى په‌یوه‌ندیه‌کانى حکومه‌ت پشتگیرى فه‌رمانگه‌ى دووپاتکرده‌وه له پێشکه‌شکردنى هه‌ر هاوکارى و ئاسانکاریه‌ک به مه‌به‌ستى سه‌رخستنى کاره‌کانى یه‌کێتى ئه‌وروپا له هه‌رێمى کوردستان.
