(تاڵه‌بانی):\" مه‌حاڵ نییه، به‌ڵام له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا ده‌وڵه‌تی كوردی دروست نابێت\"""
(تاڵه‌بانی) له میانه‌ی دیمانه‌یه‌كیدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی \"ئه‌لجه‌زیره ئینگلیش\""ـدا ده‌ڵێت ده‌بێت واقیعیانه باس له مه‌سه‌له‌ی دروستبوونی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی كوردی بكرێت، من وای نابینم كه ئه‌وه له داهاتوویه‌كی نزیكدا ڕوو بدات.
هه‌روه‌ك ده‌ڵێت هیچ شتێك له دنیادا مه‌حاڵ نییه، گه‌لی كوردیش خاوه‌نی مافی چاره‌نووسی خۆیه‌تی، به‌ڵام له به‌رژه‌وه‌ندی كورده له چوارچێوه‌یه‌ی عێراقێكی یه‌كگرتووی فیدڕاڵ‌دا بمێنێته‌وه، مافی چاره‌نووسمان له میانه‌ی مانه‌وه له عێراقدا پیاده ده‌كه‌ین، چونكه ئێستا سه‌رده‌می ده‌وڵه‌تی بچووك به‌سه‌رچووه و باوی یه‌كییه‌تی گه‌وره‌ی ده‌وڵه‌تانه. له‌و میانه‌یه‌یشدا نموونه‌ی یه‌كیه‌تی ئه‌وروپا ده‌هێنێته‌وه.
له‌باره‌ی هه‌ڵوێستی دراوسێكانیش له‌باره‌ی ده‌وڵه‌تی كوردییه‌وه (تاڵه‌بانی) ده‌ڵێت دراوسێكانمان وه‌كو ئێران و سووریا و توركیا ئه‌گه‌ر دژایه‌تیش نه‌كه‌ن و هێزی سه‌ربازییش به‌كارنه‌هێنن، ئه‌وا به ته‌نها داخستنی سنووره‌كانیان كێشه و گرفتمان بۆ دروست ده‌كه‌ن."
