نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق نامه‌یه‌كی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی نێچیرڤان بارزانی كرد
حه‌ز ده‌كه‌م پیرۆزبایی دڵسۆزانه‌ی خۆم ئاراسته‌ی جه‌نابتان بكه‌م به‌بۆنه‌ی وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و دروست كردنی كابینه‌ی نوێ.
سه‌ركردایه‌تی جه‌نابتان ده‌بێته مایه‌ی سه‌ركه‌وتنی كابینه‌ی نوێ له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و رووبه‌روو بونه‌وانه‌ی كه له پێشن به‌تایبه‌تی له‌بواری یه‌كگرتنه‌وه‌ی ئیداره‌و دامه‌زراوه‌كانی ئاسایش و چاكسازی ئیداری و چه‌سپاندنی یاسا‌و مافه‌كانی مرۆڤ و دابینكردنی خزمه‌تگوزاری و پێشكه‌وتن .
له‌وده‌رفه‌ته‌دا حه‌ز ده‌كه‌م پابه‌ندبونی و هاریكاری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌عێراق له بواری ئاشتی و پێشكه‌وتن و خۆشگوزه‌رانی بۆ هه‌موو گه‌لانی عێراق دوپات بكه‌مه‌وه .
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئاماده‌یه بۆیارمه‌تیدانی جه‌نابتان و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌كاره نایابهكانتان. تكایه ئه‌وپه‌ڕی رێزوسڵاوم په‌سه‌ند بفه‌رموون .
مارتن كۆبله‌ر
نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق
