سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسیی (پ.د.ك) له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان كۆبووه‌وه
له دانیشتنێك دا كه محسن دزه‌یى ڕاوێژكارى سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى و مه‌حمود محه‌مه‌د و جه‌عفه‌ر ئیبراهیم ئه‌ندامانى مه‌كته‌بى سیاسى و ڕه‌مزى شه‌عبان ئه‌ندامى یه‌ده‌گى مه‌كته‌بى سیاسى ئاماده بوون. فازل میرانى وێڕاى زۆر به گه‌رمى به خێرهاتنى شاندى مێوان و پێشكه‌شكردنى پیرۆزبایى به بۆنه‌ى ده‌ستبه‌كاربوونیان وه‌ك سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان، ته‌ئكیدى كرد كه ده‌بێت هه‌موولا یارمه‌تى ده‌رى په‌رله‌مان و حكوومه‌تى هه‌رێم بن و پێكه‌وه كاربكرێت بۆ خزمه‌تكردنى گه‌لى كوردستان و هه‌موو لایه‌ك ملكه‌چى حه‌زى میلله‌تى خۆى بێت و یاسا سه‌روه‌ر بێت.
میرانى دووپاتى كرد كه هاوپه‌یمانی ستراتیژى له نێوان یه‌كێتى و پارتى دیمو‌كراتى كوردستان زه‌روره‌تێكى نه‌ته‌وه‌ییه ده‌بێت له یه‌كتر تێگه‌یشتن له نێوانمان دا و له نێوان هه‌موو لایه‌نه‌كانى سیاسى كوردستان به هێزتر بێت و هه‌موومان له بابه‌ته نه‌ته‌وه‌ییه‌كان و هاو چاره‌نووسه‌كان یه‌ك ڕیز و یه‌ك هه‌ڵوێست بین.
له لاى خۆیه‌وه دكتۆر ئه‌رسه‌لان بایز سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان به ناوى شانده‌كه سوپاسى مه‌كته‌بى سیاسى كرد بۆ ئه‌م پێشوازییه گه‌رمه‌ى كه لێیان كرا و تیشكى خسته سه‌ر كاروبهرنامهى په‌رله‌مانى كوردستان له ماوه‌ى داهاتوودا و ته‌ئكیدى كرد كه ده‌بێ په‌رله‌مان و حكوومه‌ت و هێزه سیاسیه‌كان پێكه‌وه كاربكه‌ن بۆ خزمه‌تكردنى هاوڵاتیان و به‌ره‌و پێشبردنى پرۆسه‌ى سیاسى و دیمو‌كراتى له هه‌رێمى كوردستان وخۆشگوزه‌رانى خه‌ڵكانى كوردستان.
