نێچیرڤان بارزانی نامه‌یه‌كی پیرۆزبایی له سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی له‌عێراق پێگه‌یشت به‌بۆنه‌ى دهستبهكابووی وه‌ك سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
به‌ڕێزیان له‌نامه‌كه‌یاندا ئاماژه‌یان كردووه به سه‌ركه‌وتنه مه‌زنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كه ئه‌م سه‌ركه‌وتنانه ئاماژه‌یه‌كی گرنگن له‌ئه‌زموونی نوێی عێراقدا، ئه‌م ئه‌زموونه‌ش بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه خواستیانه ئیلهام له‌گه‌شه‌كردن و ده‌ستكه‌وته مه‌زنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان وه‌ربگرن بایه‌خداره، له‌هه‌مانكاتدا رایده‌گه‌یه‌نێ كه باوه‌ڕو متمانه‌ی نه‌بڕاوه‌یان به‌تواناكانی به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی هه‌یه، بۆ گه‌یشتن به ئامانجه‌كان و به‌رجه‌سته‌كردنی دۆخێك كه‌تێیدا لێكگه‌یشتن و په‌ره‌پێدانی دیموكراسی و چه‌مكی ئازادی و دادپه‌روه‌ری به‌رجه‌سته بكرێت.
