یاسای لێبوردنی گشتی ڕەوانەی سەرۆكایەتیی هەرێم كرا
تاریق جەوهەر راوێژكارى راگەیاندنى سەرۆكى پەرلەمانى كوردستان بە ئاژانسی (ئاكانیوز)ی راگەیاند، ئەمڕۆ پرۆژەیاساى لێبوردنى گشتى لە هەرێمى كوردستان بەنووسراوی ژمارە 4/3/رەوانەى سەرۆكایەتیى هەرێمى كوردستان كرا بۆ ئەوەى كارى پێویستى بۆ بكرىَ و سەرۆكایەتیى پەرلەمان و لایەنە پێوەندیدارەكانى لێ ئاگەدار بكرێتەوە.
پەسندكردنی یاسای لێبوردنی گشتیی هەرێمی كوردستان ناڕەزایی لای گرتییان دروست كردووە و داوا دەكەن پێداچوونەوەی بۆ بكرێ.
ئاماژەی دا، ئەو پرۆژەیاسایە لە دانیشتنى ئاسایى پەرلەمانى كوردستان ژمارە 7ى رۆژى 10 ئەم مانگە نیسان/ئەپریل بەزۆرینەى دەنگی پەرلەمانتاران پەسند كرا.
لە بەرامبەردا ئومێد سەباح گۆتیاری سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان بە (ئاكانیوز)ی ڕاگەیاند، دوای گەیشتنی بۆ سەرۆكایەتیی هەرێم، لە ماوەی یاسایی خۆیدا كە 15 ڕۆژە مەسعوود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان هەڵوێستی خۆی لەسەر پڕۆژەیاساكە دەدات\"."
