لیستی برایەتی: رێگە بە شەش ئەندامی لیستەكەمان نەدراوە بچنە شاری مووسڵ

لیستی برایەتی: رێگە بە شەش ئەندامی لیستەكەمان نەدراوە بچنە شاری مووسڵ
گۆتیاری رەسمیی لیستی برایەتیی نەینەوا ئەمڕۆ یەكشەم رای گەیاند، شەش ئەندامی لیستی برایەتی لەلایەن بازگەیەكی سوپای عێراقەوە گەڕێنراونەتەوە و رێگەیان پێ نەدراوە بچنە شاری مووسڵ.

دەرمان خەتاری بە ئاژانسی كوردستان بۆ دەنگوباس (ئاكانیوز)ی راگەیاند، بازگەیەكی سەر بە سوپای عێراق لە گەڕەكی عەرەبی باكوری مووسڵ، رێگەی بە شەش ئەندامی لیستی برایەتی نەداوە بچنە ناو شارەكە.

زیاتر گوتی، تا ئێستە نازانین هۆكاری ئەو رووداوە چییە، بەڵام ئەمڕۆ كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی لە بارەگەی لیستی برایەتی ئەنجام دەدەین هەندێك رووداوی تەمومژاوی ئاشكرا دەكەین.

سەرەتای ئەم مانگە، لیستی برایەتیی نەینەوا /12 كورسی/ كە لیستی زۆرینەی كوردە لە پارێزگەی مووسڵ، لە دوای سێ ساڵ گەڕایەوە ناو ئەنجوومەنی پارێزگەی نەینەوا هێنا و كۆتای بە بایكۆتكردنی ئەنجوومەنەكە هێنا.
Top