هێشتا شوێنەكەی (دڵشاد شەهاب) پڕنەكراوەتەوە لە پەرلەمان

هێشتا شوێنەكەی (دڵشاد شەهاب) پڕنەكراوەتەوە لە پەرلەمان
پاش ئەوەی جێگری سەرۆكی لیستی كوردستانی لە پەرلەمانی كوردستان (دڵشاد شەهاب) بۆ وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار لە كابینەی حەوتەمدا دەستنیشان كرا، تاكوو ئێستایش لە پەرلەمانی كوردستاندا پۆستەكەی بە بەتاڵی ماوەتەوە و هیچ كەسێكی بۆ دەستنیشان نەكراوە.

ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە لیستی هاوپەیمانیی كوردستان (عومەر نوورەدینی) هۆكاری دواكەوتنەكەی بۆ گفتوگۆكردن لە لایەن هاوپەیمانیی كوردستان و لیستی زەردەوە گەڕاندەوە تا گفتوگۆ لەسەر دەستنیشانكردنی كەسێك بكەن.

(نوورەدینی) ئەوەیشی روون كردەوە كە ئەو مەسەلەیە زیاتر پێوەندی بە پەرلەمانتارانی پارتیی دیموكراتی كوردستانەوە هەیە لە پەرلەمانی كوردستان، بەڵام تاوەكوو ئێستایش هیچ كۆبوونەوەیەك لەو بارەیەوە نەكراوە و هیچ كەسێكیش بۆ ئەو پۆستە دانەنراوە.
Top