هه‌رێمى كوردستان به‌شدارى له كۆبه‌ندى وه‌به‌رهێنانى جیهانى ده‌كات
شیلان خانه‌قا له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، رایگه‌یاند "له رۆژی یه‌كی ئایاری ئه‌مساڵ بۆ ماوه‌ی 4 رۆژ له ئیماراتى یه‌كگرتووى عه‌ره‌بی كۆبه‌ندێكى بازرگانى و وه‌به‌رهێنانى جیهانى به‌رێوه ده‌چێت".
روونیشیكرده‌وه "له‌و كۆرِبه‌نده‌دا 75 وڵات به‌شدارى تێدا ده‌كه‌ن له‌سه‌ر ئاستى سیاسی و ئابوورى و وه‌به‌رهێنان و كه‌رتى تایبه‌تدا".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا "هه‌رێمى كوردستانی له رێگه‌ى وه‌زاره‌تى بازرگانى ده‌ره‌وه‌ى ئیماراتى عه‌ره‌بییه‌وه داوه‌تنامه‌ى فه‌رمى پێگه‌یشتووه و نووسینگه‌ى نوێنه‌رایه‌تى بازرگانى هه‌رێمى كوردستان له ئیمارات به‌و ئه‌ركه هه‌ڵده‌ستێت و ده‌ست ده‌كات به رێكخستن و رێنوێنى كردنى ئه‌و وه‌فده.
وتیشی" به‌هۆی ئه‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستان هه‌نگاو به‌ره‌و كرانه‌وه‌ى وه‌به‌رهێناو ئابوورى و بازرگانى ده‌نێت بۆیه به گرنگه‌وه ده‌رِوانرێته هه‌رێمى كوردستان و به فه‌رمى داوه‌تى ئه‌و وه‌فده‌ى كوردستان كراوه بۆ به‌شداریكردن له‌و كۆبه‌نده‌ى وه‌به‌رهێنانه‌دا".
