سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم پێشوازی له‌ سه‌رۆكی پارتی سه‌وزی ئه‌لمانیا كرد

سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم پێشوازی له‌ سه‌رۆكی پارتی سه‌وزی ئه‌لمانیا كرد
ئه‌مڕۆ 11/4/2012 نیچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له‌ سه‌رۆكی پارتی سه‌وزی ئه‌لمانیا و ئه‌ندامی په‌رله‌مانی ئه‌لمانیای فیدرال خاتوو ( كلاودیا رۆت ) و وه‌فدێكی بالای یاوه‌ری كرد .

له‌لای خۆیه‌وه‌ نێچیرڤان بارزانی به‌خێر هاتنی خاتوو كلاودیا و شاندی یاوه‌ری كرد و خۆشحاڵی خۆی ده‌ربری به‌ هاتنیان بۆ هه‌رێمی كوردستان .

دواترخاتوو كلاودیای دۆستی كورد پیرۆزبایی خۆی ئاراسته‌ی به‌رێز نێچیرڤان بارزانی كرد به‌بۆنه‌ی ده‌ست به‌كاربونی وه‌ك سه‌روكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواست و خۆشحالی خۆشی ده‌ربری به‌و پێشكه‌وتنانه‌ی كه‌ له‌بواری ئابوری و سیاسی و كۆمه‌لایه‌تیدا به‌ده‌ست هاتون له‌هه‌رێمی كوردستاندا.

له‌دیداره‌كه‌دا باس له‌بونی كێشه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا كراو له‌هه‌مان كاتدا ته‌ئكیدی كرده‌وه‌ كه‌ ته‌نها چاره‌سه‌ر رێگه‌ی دیالۆگه‌.
Top