سوید ئاستی نوێنەرایەتی لە هەرێم بۆ كونسوڵگە بەرز دەكاتەوە
عەبدولخالق محەمەد ئەمڕۆ چوارشەم بە (ئاكانیوز)ی راگەیاند \"سوید لە رێگەی بالوێزی وڵاتەكەی لە عێراق داوای بەرزكردنەوەی ئاستی نوێنەرایەتی و دیپلۆماسی خۆی لەگەڵ هەرێمی كوردستان پێشكێش بە حكوومەتی عێراق و هەرێمی كوردستان كردووە\"".
روونی كردەوە \""تا ئێستە سوید لە هەرێم كونسوڵگەی فەخری سەر بە باڵوێزخانەی وڵاتەكەی لە عێراق هەیە، بەڵام بۆ بەرزكردنەوەی ئاستی نوێنەرایەتی و دیپلۆماسیی لەگەڵ هەرێم بڕیاری داوە كونسوڵگەكەی لە فەخری بۆ كونسوڵگەی ئاسایی بەرز بكاتەوە\"".
ئاماژەی دا، حكوومەتی سوید تەنیا مەبەستی نەبووە لە بواری دیپلۆماسیی ئاستی پێوەندییەكانی بەرز بكاتەوە، بگرە بڕیاری داوە نووسینگەیەكی بارزگانیش لە هەرێم بكاتەوە كە ئەركی پەرەپێدانی پێوەندییە بازرگانییەكانی نێوان هەرێم و سوید لە ئەستۆ دەگرێ.
سەرۆكایەتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە كۆبوونەوەی ژمارە 14ی رۆژی 3ی ئەم مانگە بەكۆی دەنگ پێشنیازی وەزارەتی دەرەوەی عێراق لەسەر داواكاری باڵوێزخانەی سوید لە عێراق پەسند كرد كە تایبەت بوو بە بەرزكردنەوەی ئاستی نوێنەرایەتیی سوید لە هەرێمی كوردستان لە كونسوڵگەی فەخری بۆ كونسوڵگەی ئاسایی.
پەسندكردنی ئەو پێشنیازەی باڵوێزخانەی سوید لە عێراق و وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە چوارچێوەی مادەی 26 لە یاسای خزمەتگوزاریی دەرەكی ژمارە 45ی ساڵی 2008 و مادەی 12 لە رێككەوتنامەی ڤیەننا بۆ پێوەندییە دبلۆماسییەكان لە ساڵی 1961 دێ.
لە هەرێمی كوردستان 23 وڵات كونسوڵگە و نوێنەرایەتییان كردووەتەوە ژمارەكەیش بەردەوام لە بەرزبوونەوەدایە."
