هه‌ڵواسینی وێنه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم له بازگه‌كان قه‌ده‌غه كرا
به‌پێی فه‌رمانێكی هه‌رێمی، كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست په‌یامنێر كه‌وتووه، هه‌موو لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ئاگادار كراونه‌ته‌وه كه له‌مه‌ودوا له هیچ بازگه و خاڵێكی پشكنینی هه‌رێمی كوردستان، وێنه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم هه‌ڵنه‌واسرێت.
ئه‌م بڕیاره‌ی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم، له‌ژێر فه‌رمانی هه‌رێمیی ژماره 7، به رێكه‌وتی ئه‌مڕۆ 2-4-2012، ده‌رچووه و بۆ جێبه‌جێ كردن، نێردراوه بۆ وه‌زاره‌تی ناوخۆ.
