نزیك به نیوه‌ی وه‌زیره‌كانی كابینه‌ی پێشوو، له كابینه‌ی نوێ‌دا وه‌زیر نامێنن
به‌پێی دوازانیاری و راپۆرته‌كان، گۆڕانكارییه‌كانی ناو كابینه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێم، به‌ره‌و ته‌واوبوون ده‌چێت و دواهه‌واڵه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن، 8 وه‌زیری كابینه ده‌گۆڕدرێن كه بریتین له 5 وه‌زیری سه‌ر به پارتی و 2 وه‌زیری سه‌ر به یه‌كێتی و وه‌زیری ئه‌وقاف سه‌ر به بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی.
لیستی وه‌زیره‌كانی پارتی بریتین له عه‌زیز وه‌یسی وه‌زیری ناوخۆ، ئاشتی هه‌ورامی وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كان، دڵشاد شه‌هاب وه‌زیری شاره‌وانی، عه‌لی سندی وه‌زیری پلاندانان، عیسمه‌ت خالید وه‌زیری په‌روه‌رده، رۆژان دزه‌یی وه‌زیری داد، سیروان بابان وه‌زیری كشتوكاڵ.
سه‌باره‌ت به لیستی وه‌زیره‌كانی یه‌كێتی، عیماد ئه‌حمه‌د به \"رووداو\""ی راگه‌یاندووه، ته‌نیا دوو وه‌زیری ته‌ندروستی و خوێندنی باڵا ده‌گۆڕن و وه‌زیره‌كانی دیكه له پۆسته‌كه‌یاندا ده‌مێننه‌وه.
سه‌باره‌ت به وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف، وێده‌چێت ئه‌مجاره‌یان پۆسته‌كه به بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی نه‌درێت و ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌یه كه بدرێته كه‌سێكی بێ‌لایه‌ن. وه‌زاره‌ته‌كانی كاره‌با و رۆشنبیری و گواستنه‌وه و بازرگانی، هه‌ر به ده‌ست وه‌زیره‌كانی ئێستاوه ده‌مێننه‌وه.
بڕیاره كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، رۆژی چوارشه‌ممه، 4ی نیسان، بخرێته به‌رده‌م په‌رله‌مانی كوردستان."
