پرۆِژه یاسای بودجه‌ی گشتی هه‌رێم تاوتوێكرا
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم پیرۆزبایی جه‌ژنی نه‌ورۆز و یاده‌كانی راپه‌ڕینی له‌خه‌ڵكی كوردستان كرد‌و ده‌ستخۆشیشی له‌هێزه‌كانی پۆلیسی ناوخۆ و هاتووچۆو ئاسایش و هێزی پێشمه‌رگه‌و تیمه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه كرد كه‌توانیان كه‌شێكی له‌بارو ئارام بۆ خۆشی و سه‌یرانی خه‌ڵك دابین بكه‌ین، هاوكات پڕۆژه یاسای به‌دجه‌ی گشتی هه‌رێمی كوردستانیشی تاوتوێكرد.
ئه‌مڕۆ 25/3/2012 ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێز د. به‌رهه‌م ساڵح و به‌ئاماده‌بوونی به‌ڕێز ئازاد به‌رواری دوا كۆبوونه‌وه‌ی كابینه‌ی شه‌شه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی ئه‌نجامداو تیایدا پیرۆزبایی یاده‌كانی جه‌ژنی نه‌ورۆزو راپه‌ڕین له‌كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان كرا‌و پڕۆه یاسای بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستانیش تاوتوێكراو بڕیاریشدرا لیژنه‌یه‌كی وه‌زاری پێك بێت بۆ داڕشتنه‌وه‌ی پڕۆژه یاساكه‌و راوێژكردن له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی حكومه‌تی راسپێردراو و جێگره‌كه‌ی بۆ ئه‌وه‌ی پێشكه‌ش به‌په‌رله‌مانی كوردستان بكرێت .
سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه به‌ڕێز د.به‌رهه‌م ساڵح به‌ناوی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه پیرۆزبایی یاده‌كانی نه‌ورۆز و راپه‌ڕینی له‌خه‌ڵكی كوردستان كرد‌و ده‌ستخۆشیشی له‌هێزه‌كانی پۆلیسی ناوخۆ‌و هاتوچۆو ئاسایش و هێزی پێشمه‌رگه‌و تیمه‌كانی وه‌زارتی ته‌ندروستی كرد كه‌توانیان چۆنیه‌تی گه‌شت و چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی هاووڵاتیان به‌شێوه‌یه‌كی رێك‌وپێك و بێ گرفت رێكبخه‌ن، ، هه‌روا د. به‌رهه‌م ساڵح ده‌ستخۆشی له‌وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانیش كرد كه‌مه‌راسیمی یادی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی شایسته به‌م یاده خه‌مناكه سازكرد.
له‌ته‌وه‌رێكی تری كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا سه‌باره‌ت به‌پڕۆژه یاسای بودجه‌ی گشتی هه‌رێم گفتوگۆ كرا‌و له‌مباره‌یه‌وه ته‌ئكید كرایه‌وه كه‌به‌هۆی دواكه‌وتنی بودجه‌ی گشتی عیراق و له‌چاوه‌ڕوانی پێكهێنانی كابینه‌ی تازه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم، په‌سه‌ندكردنی پڕۆژه یاساكه و ناردنی بۆ به‌رده‌م په‌رله‌مانی كوردستان دواكه‌وتووه، بۆیه بڕیاردرا كه‌بودجه‌كه دوای راوێژ له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی راسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت و جێگره‌كه‌ی و پێداچوونه‌وه‌ی له‌لایه‌ن لیژنه‌یه‌كی وه‌زاری بخرێته به‌رده‌می په‌رله‌مانی كوردستان بۆ ئه‌وه‌ی چیتر بودجه دوانه‌كه‌وێت.
دواتر وه‌زیرانی دارایی و ئابووری و پلاندانان راپۆرتی تایبه‌تی خۆیان سه‌باره‌ت به‌بودجه‌ی به‌كارخستن و پڕۆژه‌كان پێشكه‌ش كرد‌و سه‌رجه‌م برگه‌و ناوه‌رۆكی بودجه‌كه‌یان خسته به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، كه‌تیایدا ئه‌وه خرایه روو كه‌بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان به دوانزه ترلیۆن و شه‌ش سه‌دو چوار ملیار دینار خه‌مڵندراوه‌وه بودجه‌ی كارپێكردن بریتی ده‌بێت له ده ترلیۆن و حه‌وسه‌د و نه‌وه‌ت و پێنج ملیار دینار‌و بودجه‌ی پڕۆژه‌كانیش بریتی ده‌بێت له چوار ترلیۆن و پێنج سه‌د ملیار دینار، هه‌روا ته‌ئكیدیش كرایه‌وه كه‌به‌رنامه‌ی تواناسازی و بیمه‌ی بێكاری و پێشینه‌ی خانووبه‌ره‌و هاوسه‌رگیری و كشتوكاڵی و پڕۆژه‌ی قه‌رزی بچووك به‌رده‌وام ده‌بن.
هه‌روه‌ك له‌پڕۆژه یاساكه‌دا هاتووه بۆ ساڵی 2012 دا حه‌ڤده هه‌زار كه‌س وه‌كو فه‌رمانبه‌ر له‌داموده‌زگاكانی حكومه‌تی هه‌رێم به‌پێی هه‌مان پێوه‌رو رێنمایه‌كانی ساڵی 2011 داده‌مه‌زرێن له‌رێگه‌ی لیژنه‌ی پارێزگاكان و پركردنه‌وه‌ی فۆرم و پێشبركێ .
