شاندی ئایینی هه‌رێمی كوردستان به‌شداری پرسه‌ی پاپاشنۆده ده‌كات
له‌م باره‌یه‌وه به‌ریز مه‌لا عبدالله مه‌لا سه‌عید له لێدوانیكدا ووتی : ئیمرۆ ئیمه وه‌ك شاندی ئایینی سه‌ردانی پهتاریاكمان كرد و له نزیكه‌وه هاوغه‌می و هاوسۆزی جه‌نابی سه‌رۆكی كوردستان‌مان پیراگهیاندن وه پێكهاته‌ی شانده‌كه‌مان كه موسلمان و مه‌سیحی له خۆوه گرتبوو نیشانه‌ی پێكه‌وه‌ژیانی ئایینی بوو له كوردستان بۆئه‌م مه‌راسیمه ، پیشمان راگه‌یاندن كه گه‌لی كورد زۆر بهبایهخهوهه گرنگی به‌پێكه‌وه‌ژیانی ئایینی ونه‌ته‌وه‌یی ده‌دات لایخۆشییانه‌وه قه‌شه‌و پهتریاكهكان خۆشحالی خۆیان ده‌ربری بۆ به‌شداری كردنی شاندی كوردستان و گه‌یاندنی پرسه‌ی سه‌رۆكی كوردستان بهقیبتیهكانی میسروه له‌و مه‌راسیمه‌دا زۆربه‌ی شاندی ده‌وله‌تان و گه‌لان و كه‌سایه‌تیه‌كان به‌شدار بوون و ئاماده‌ییان هه‌بوو له‌م دانیشتن و مه‌راسیمه‌دا .
وه شانده‌كه پیكهاتبوو له به‌رێزان سلام كریم سیدان راویژكار له وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی و خالد ئه‌لبیر به‌ریوه‌به‌ری گشتی مه‌سیحیه‌كان و مامۆستا مه‌لا نجم ا‌لدین وادی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی و مامۆستا مه‌لا نجم ا‌لدین شه‌مساوا به‌رپرسی لقی سلیمانی و قه‌شه نینۆس ئیشۆ مشۆ.
وه له‌و مه‌راسیمه دا پیشوازی كه‌رانی پرسه‌و مه‌راسیمه‌كه ویرای خۆشحالی و رێزهكی زۆریان له وه‌فدی هه‌رێمی كوردستان گرت .
