زنجیره‌یه‌ك ته‌قینه‌وه سنوری پارێزگای كه‌ركوك ده‌هه‌ژێنێت
له‌وباره‌یه‌وه عه‌مید سه‌رحه‌د قادر به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی قه‌زاو ناحیه‌كانی كه‌ركوك به PUKmedia ی راگه‌یاند: به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ له‌گوندی تۆپزاوای كاكه‌یی سه‌ر به‌قه‌زای داقوق، ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو له‌ناو گونده‌كه‌دا ته‌قیوه‌ته‌وه‌و له‌ئاكامدا 9 هاووڵاتی برینداربوون و چه‌ند خانوویه‌كی گونده‌كه‌ش رووخاون.
وتیشی: له‌لایه‌كی تریشه‌وه له‌قه‌زای حه‌ویجه 4 بۆمبی چێندراو كه له‌ژێر تاوه‌ره‌كانی كاره‌با له‌سه‌ر رێگای كه‌ركوك- ریاز دانرابوون ته‌قیونه‌ته‌وه‌و له‌ئاكامدا دوو تاوه‌ر له‌كاركه‌وتوون.
به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی قه‌زاو ناحیه‌كانی كه‌ركوك ئه‌وه‌شی راگه‌یاند كه له‌ناو شاری كه‌ركوكیش دوو ته‌قینه‌وه روویانداوه، یه‌كێكیان له‌گه‌ڕه‌كی 1 ی حوزه‌یران بووه كه ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو ته‌قیوه‌ته‌وه، به‌ڵام هیچ زیانێكی گیانی و ماددی به‌دواوه نه‌بووه، ئه‌وی تریشیان له‌نزیك به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی فریاكه‌وتنی كه‌ركوك له‌كاتێكدا كه گۆڕانكاری هێزه‌كان ئه‌نجامده‌درا روویداوه‌و له‌ئاكامدا به‌پێی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان 7 هاووڵاتی گیانیانله‌ده‌ستداوه‌و 30 هاووڵاتی تریش برینداربوون كه زۆربه‌یان پۆلیسن.
له‌لایه‌كی تریشه‌وه هه‌ر ئه‌مڕۆ له‌قه‌زای دوز 3 بۆمبی چێندراو ته‌قیونه‌ته‌وه‌و له‌ئاكامدا 2 هاووڵاتی گیانیانله‌ده‌ستداوه.
