كۆسرەت رەسوول: بەكردەیی دوو حكوومەت لە هەرێمى كوردستان هەیە

كۆسرەت رەسوول: بەكردەیی دوو حكوومەت لە هەرێمى كوردستان هەیە
ئەمڕۆ دووشەم جێگری سكرتێری گشتیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان راى گەیاند، دوو حكوومەتى هەرێمی كوردستان هەیە، یەك لە هەولێر و ئەوی تریش لە سلێمانى، هەروەها ئاماژەى كرد ئەگەر راگەیاندنى دەوڵەتى كوردى لە دەست ئەو بوایە ئەمڕۆ راى دەگەیاند.

كۆسرەت رەسوول گوتى، دوو حكوومەت لە هەرێم هەیە، یەك لە هەولێر و ئەوی تریش لە سلێمانى و بەوردتر دەڵێم لە روواڵەتدا یەك حكوومەت لە هەولێر هەیە، بەڵام بەكردەیی دوو حكوومەتە.

رەسووڵ، لەبارەى سەربەخۆییی كوردستان گوتى، ئەگەر بەدەستم بێ هەر ئەمڕۆ دەوڵەتی كوردی رادەگەیەنم، بەڵام كارەكە پێوەندیی بەپەرلەمانى كوردستانەوە هەیە، من دەبینم دۆخى ناوخۆیی و عێراق و ناودەوڵەتی گونجاوە، ئێمە ساڵانێكی درێژ خەباتمان بۆ مافی چارەی خۆنووسین كردووە، بۆیە شتێكی گونجاو نییە كورد دەوڵەتی خۆى نەبێ.

جێگری سكرتێری گشتیی یەكێتی لەبارەى دەسەڵاتەكانى جێگری سەرۆكى هەرێم گوتى، من كاتی خۆی سەرۆكى حكوومەتى هەرێم بووم، دەسەڵاتەكانى ئەو كات گەورەتر بوو لە دەسەڵاتى جێگری سەرۆكى هەرێم، رۆژنامەى \"شەرقولئەوسەت\""ى لەندەنى لە ژمارەى ئەمڕۆدا گواستییەوە.
"
Top