پڕۆژه یاسای هه‌مواری یه‌كه‌می یاسای یه‌كێتیی مامۆستایانی كوردستان به‌كۆی ده‌نگ په‌سندكرا
سه‌ره‌تا سه‌رۆكی په‌رله‌مان به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنه‌كه‌ی خوێنده‌وه كه‌بریتی بوو له‌دوو خال، خاڵی یه‌كه‌می به‌رنامه‌ی كار به‌رده‌وامبوون بوو له‌سه‌ر خستنه‌ڕوو و گفتوگۆكردنی پڕِۆژه یاسای هه‌مواركردنی یه‌كه‌می یاسای یه‌كێتیی مامۆستایانی كوردستان ژماره (4)ی ساڵی 2002، خاڵی دووه‌می به‌رنامه‌ی كاریش بریتی بوو له‌خستنه‌ڕوو و گفتوگۆكردنی پێشنیازی یاسای لێبووردنی گشتی له‌هه‌رێمی كوردستاندا.
پاشان به‌پێی خاڵی یه‌كه‌می به‌رنامه‌ی كار سه‌رۆكی په‌رله‌مان داوای له‌لیژنه‌ی هاوبه‌ش كرد كه‌پێكهاتبوو له‌لیژنه‌كانی په‌روه‌رده‌و فێركردنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی‌و كاروباری یاسایی‌و كاروباری كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی‌و ناوخۆ راپۆرتی كۆتایی لیژنه هاوبه‌ش بخوێننه‌وه كه‌دوای ئه‌وه‌ی له‌دانیشتنی پێشووتردا په‌رله‌مانتاران راوبۆچوون‌و پێشنیازی خۆیان له‌سه‌ر بڕگه‌و ماده‌كانی پڕۆژه یاساكه خستبووه‌ڕ‌و‌و بۆئه‌وه‌ی له‌دوا داڕشتنه‌وه‌یدا له‌لایه‌ن لیژنه‌ی هاوبه‌شه‌وه جێگه‌ی بكرێته‌وه.
دوای خوێندنه‌وه‌ی راپۆرتی هاوبه‌شی له‌لایه‌ن لیژنه‌ی هاوبه‌شه‌وه سه‌باره‌ت به‌بڕگه‌و ماده‌كانی پڕۆژه یاسای هه‌مواركردنی یه‌كه‌می یاسای یه‌كێتیی مامۆستایانی كوردستان ژماره (4)ی ساڵی 2002، ماده‌ی یه‌كه‌می پڕۆژه یاساكه خرایه‌ڕ‌و‌و كه‌تایبیه‌ت بوو به‌پێناسه‌و زاراوه‌كان دوای داڕشتنه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی باشتر به‌كۆی ده‌نگی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان په‌سندكرا.
ماده‌ی دووه‌میش تایبه‌ت بوو به‌دامه‌زراندنی یه‌كێتییه‌ك به‌ناوی یه‌كێتیی مامۆستایانی كوردستان‌و دوای زیادكردنی بڕگه‌ی \"له‌گه‌ڵ ره‌چاوكردنی تایبه‌تمه‌ندیی مامۆستایانی زانكۆ\"" به‌زۆرینه‌ی ده‌نگی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان په‌سندكرا.
ماده‌ی سێیه‌میش تایبه‌ت بوو به‌ئه‌ندامیه‌تی له‌یه‌كێتییه‌كه كه‌به‌پێی هه‌مواركردنه‌كه بوون به‌ئه‌ندام له‌و یه‌كێتییه به‌شێوه‌یه‌كی ئاره‌زوومه‌ندانه ده‌بێت‌و سه‌رجه‌م مامۆستایانی سه‌ربه‌وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌و وانه‌بێژانی قوتابخانه‌و په‌یمانگه‌و زانكۆ حكومی‌و تایبه‌تی‌و ئه‌هلییه‌كان ده‌گرێته‌وه، ئه‌و ماده‌یه‌ش به‌كۆی ده‌نگی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان په‌سندكرا.
ماده‌ی چواره‌میش دوای زیادكردنی بڕگه‌یه‌ك كه‌تیایدا هاتووه \""نوێنه‌ری یه‌كێتی له‌قوتابخانه‌و دامه‌زراوه‌كانی په‌روه‌رده‌و خوێندن\"" بۆ مادده‌ی شه‌شه‌می ئه‌سلی یاساكه به‌كۆی ده‌نگی په‌سندكرا.
ماده‌ی پێنجه‌می پڕۆژه یاساكه‌ش دوای هه‌مواركردنه‌وه‌ی بڕگه‌ی حه‌وته‌می ئه‌سلی یاساكه به‌زۆرینه‌ی ده‌نگی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان په‌سندكرا.
ماده‌ی شه‌شه‌میش كه‌دوو ڕای جیاوازی له‌سه‌ر بوو دوای ئه‌وه‌ی كه‌خرایه ده‌نگدانه‌وه ئه‌و رایه ده‌نگی زۆرینه‌ی به‌ده‌ستهێنا كه‌ده‌ڵێ \""ماوه‌ی خزمه‌تكردن له‌په‌روه‌رده‌و فێركردن له(5) ساڵ كه‌متر نه‌بێت بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌به‌سه‌رۆكی یه‌كێتی یان ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سكرتاریه‌ت یان ئه‌ندامی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی‌و سه‌رۆكی لق‌و ئه‌ندامی ده‌سته‌ی لق هه‌ڵده‌بژێردرێت.
ماده‌ی حه‌وته‌میش دوای هه‌مواركردنه‌وه‌ی به‌كۆی ده‌نگی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان په‌سندكرا، ماده‌ی هه‌شته‌میش دوای هه‌مواركردنه‌وه‌ی خاڵی سێیه‌م له‌بڕگه‌ی یه‌كه‌م له‌ماده‌ی دوازده‌هه‌می ئه‌سلی یاساكه به‌كۆی ده‌نگی په‌رله‌مانتاران په‌سندكرا.
ماده‌كانی نۆیه‌م‌و ده‌یه‌م دوای هه‌مواركردنه‌وه‌یان به‌كۆی ده‌نگی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان په‌سندكرا، ماده‌ی یازده‌هه‌میش دوای داڕشتنه‌وه‌ی به‌كۆی ده‌نگ په‌سندكرا.
ماده‌ی دوازده‌هه‌می پڕۆژه یاساكه‌ش دوای ئه‌وه‌ی كه‌دوو بۆچوون هه‌بوو له‌سه‌ری ئه‌و بۆچوونه ده‌نگی زۆرینه‌ی هێنا كه‌ده‌ڵێ \""بڕی پاره‌كه له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی ته‌نفیزییه‌وه دیاری بكرێت‌و كۆی ماده‌كه‌ش به‌زۆرینه‌ی ده‌نگی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان په‌سندكرا.
ماده‌ی سێزده‌هه‌میش دوو بۆچوونی له‌سه‌ر هه‌بوو دوای ئه‌وه‌ی خرایه ده‌نگدانه‌وه ئه‌و بۆچوونه‌ی كه‌ده‌ڵێ وه‌ك خۆی بمێنێته‌وه زۆرینه‌ی ده‌نگی به‌ده‌ستهێنا‌وبه‌زۆرینه‌ی ده‌نگ په‌سندكرا.
ماده‌ی چوارده‌هه‌میش به‌هه‌مان شێوه دوو بۆچوونی له‌سه‌ر هه‌بوو دوای ئه‌وه‌ی خرایه ده‌نگدانه‌وه ئه‌و بۆچوونه زۆرینه‌ی ده‌نكگی به‌ده‌ستهێنا كه‌ده‌ڵێ \""ماده‌كه به‌ته‌واوی هه‌ڵبگیرێت‌و (تفرغ) نه‌مێنێت\""و به‌زۆرینه‌ی ده‌نگی ئه‌ندامان په‌سندكرا.
ماده‌ی پازده‌هه‌می پڕۆژه یاساكه‌ش دوای داڕشتنه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی باشتر به‌زۆرینه‌ی ده‌نگی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان په‌سندكرا، ماده‌كانی شازده‌هه‌م‌و حه‌ڤده‌هه‌میش به‌كۆی ده‌نگ په‌سندكران.
پاشان كۆی پرۆژه‌كه‌و هۆكاره‌كانی ده‌رچوونی پڕۆژه یاساكه به‌جیا خرانه ده‌نگدانه‌وه‌و به‌كۆی ده‌نگ په‌سندكران‌و به‌م بۆنه‌یه‌شه‌وه سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان پیرۆزبایی له‌مامۆستایانی كوردستان كرد‌و ده‌ستخۆشیشی له‌ماندووبوونی
په‌رله‌مانتاران كرد‌و هیوای خواست هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاساكه خزمه‌تی زیاتر به‌مامۆستایانی كوردستان بكات.
دواتر سه‌رۆكی په‌رله‌مان خاڵی دووه‌می به‌رنامه‌ی كاری خوێنده‌وه كه‌بریتی بوو له‌خستنه‌ڕوو و گفتوگۆكردنی پێشنیازی یاسای لێبووردنی گشتی له‌هه‌رێمی كوردستاندا، به‌ڵام بۆ ره‌خساندنی ده‌رفه‌تێكی باشتر بۆ گفتوگۆكردنی زیاتر له‌پێناو ده‌وڵه‌مه‌ندكردنیدا، دانیشتنه‌كه‌ی بۆ دوای جه‌ژنی نه‌ورۆز دواخست‌و به‌م بۆنه‌یه‌شه‌وه پیرۆزبایی جه‌ژنی نه‌ورۆزی له‌ئه‌ندامانی په‌رله‌مان كرد‌و به‌مجۆره كۆتایی به‌دانیشتنه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ هێنا. "
