خه‌ڵاتی دامه‌زراوه‌ی ئاشتی ده‌ریای ناوهرِاست به بارزانی درا
له كۆنگره‌كه‌دا خه‌ڵاتی ئاشتی دامه‌زراوه‌ی ده‌ریای ناوهرِاست له لایه‌ن سكرتێری گشتی دامه‌زراوه‌كه و وه‌زیری به‌رگری ئه‌ڵfانیا پێشكش به مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كرا.
دواتر له گوته‌یه‌كدا سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان رای گه‌یاند، شه‌ره‌فمه‌ندم له جیاتی گه‌لی كوردستان و كه‌س و كاری قوربانیانی كۆمه‌ڵكوژی و كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه و ئه‌و قوربانیانه بوونه كه له‌لایه‌ن دوژمانانی كورد بۆته قوربانی.
هه‌روه‌ها گوتی، پێدانی ئه‌و خه‌ڵاته به هۆی ئه‌و خه‌باته‌یه كه گه‌لی كورد بۆ رزگاری نه‌ته‌وه‌كه‌ی بووه، ئه‌و خه‌ڵاته به هۆی ئه‌و كولتووره جوانه‌ی كورده كه كولتوری پێكه‌وه ژیانه به ده‌ست هاتوون، ئێمه كولتووری تۆڵهسهندنهوههمان نییه، به‌ڵكو تۆڵه سه‌ندنه‌وه‌ی ئێمه بریتییه له‌وه‌ی كار بۆ به جینۆسایدناساندنی ئه‌و تاوانانه بكه‌ین.
