خۆپێشاندانی خه‌ڵكی سووریا دژی رێژێمی به‌شار ئه‌سه‌د له هه‌ولێر ده‌ستی پێكرد
خۆپێشانده‌ران ده‌یان دروشمی ناره‌زایی دژ به رژێمی ئێسته‌ی سووریا به‌رز كردبۆوه، له به‌شێكی دا هاتبوو داوای نه‌هێشتنی به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رۆكی ئێسته‌ی سووریا له ده‌سه‌ڵاتدارێتی وڵات و دادگه‌یی كردنی سه‌رانی رێژێمه له به‌رامبه‌ر سه‌ركووت كردنی خه‌ڵكی راپه‌ریوی ئه‌و وڵاته.
خۆپێشاندانه‌كه له چوار رِیانی شارۆكه‌ی عه‌نكاوه ده‌ستی پێ كرد بۆ به‌رده‌م باره‌گه‌ی un له هه‌رێمی كوردستان كه ده‌كه‌وێته رۆژئاوای پارێزگه‌ی هه‌ولێر.
مه‌حموود محه‌مه‌د سه‌رپه‌رشتیاری لیژنه‌ی رێكخستنی خۆپێشاندان له لێدوانێكدا راگه‌یاند \"له‌م خۆپێشاندانه ئه‌ندام و لایه‌نگرانی 15 پارت و لایه‌نی سیاسیی كه به‌شێكیان له ناو ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كورد له سووریا‌ن وبه‌شێكیان پارت و لایه‌نی سیاسیی كوردی سه‌ربه‌خۆ\"".
وتیشی \""هاوكات به سه‌دان كه‌س له كه‌سایه‌تی و رۆشنبیرانی كوردی سووریا به‌شدارییان له‌م خۆپێشاندانه كردووه، دژایه‌تی خۆمان بۆ سه‌ركوت كردنی خۆپێشانده‌ران و خه‌ڵكی راپه‌ریوی كورد له سووریا له لایه‌ن رژێمی ئێسته‌ی سووریا ده‌رده‌برین\"".
ئاماژه‌یبه‌وه‌شدا، به‌شداربووانی خۆپێشانده‌ران یاداشتێك له رێگه‌ی نووسینگه‌ی هه‌رێمی كوردستانی سه‌ر به UN ئاراسته‌ی سكرتێری گشتی UN ده‌كه‌ین كه له 6 خاڵ پێك هاتووه، تێیدا داوای ده‌ستبه‌جێ راگرتنی شاڵاوی سه‌ركووت كردن و كوشتنی خه‌ڵكی سڤیلی ئه‌و ولاته ده‌كه‌ین، داوای نه‌هێشتنی به‌شار ئه‌سه‌د له ده‌سه‌ڵاتدارێتی سووریامان كردووه، هه‌ر وه‌ك داوای گه‌یاندنی كۆمه‌ك بۆ خه‌ڵكی سووریامان ئاراسته‌ی سكرتێری گشتی UN كردووه\""."
