ده‌زگاى باڵاى ئه‌یلول به‌یاننامه‌یه‌كى له یادى رێككه‌وتننامه‌ى 11ى ئادار بڵاوكرده‌وه
هاوكات 21 ساڵ به‌ر له‌ئه‌مرۆ لهڕاپهڕینێكى مه‌زنى مێژوویى دا له 11ى ئادارى 1991 هه‌ولێرى پایته‌خت له‌ده‌ستى داگیركه‌ران رزگارى بوو كه لهئاكامى یه‌كریزى خه‌ڵكى كوردستان و پاڵپشتى هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان هاتهدهستمان ، دامه‌زراوه شه‌رعى و یاساییه‌كانى ئه‌مرۆى هه‌رێم به‌رى ره‌نج و خه‌باتى ساڵه‌هاى ساڵى سه‌رجه‌م گه‌لى كوردستانه و په‌رله‌مان و حكومه‌تى هه‌رێمیش دوو گوڵى سورى به‌خوێن ئاو دراون كه ئه‌ركى هه‌موو تاكێكى ئه‌م كوردستانه‌یه وه‌كو بیلبیله‌ى چاومان بیپارێزین ، بێگومان لهئاكامى كه‌مى ته‌جروبه‌ى ده‌وڵه‌تدارى و ئه‌و كۆسپ و ته‌گه‌رانه‌ى كه دوژمنانى گهلهكهماندروستیان كردووه دیاره شتێكى ئاساییه ئه‌گه‌ر هه‌ندێ كه‌موكوڕى تێدا به‌دى بكرێت ، به‌ڵام گرنگ ئه‌وه‌یه ئه‌م ئه‌زموونه بپارێزرێت و ده‌وڵه‌مه‌ند بكرێت و یه‌كریزى و ته‌بایى خه‌ڵكى كوردستان بپارێزرێت و مافى هه‌موو تاكێكیشه به پێى یاسا ده‌سته به‌ربێت ، هه‌ربه‌م بۆنه‌وه پیرۆزبایى خۆمان ئاراسته‌ى به‌رێزتان و سه‌رجه‌م خه‌ڵكى كوردستان ده‌كه‌ین و رێز بۆ ئیراده‌ى رزگاریخوازى گه‌له‌كه‌مان داده‌نێین ، با یاده‌كانى ئادار بكه‌ین به‌سه‌ره‌تاى رێگاى ئاسودهیهكى رون به‌م نزیكانه ئینشاڵا كه ئه‌ویش ته‌نها به پاراستنى هێمنى و یه‌ك هه‌ڵوێستى و یه‌كریزیمان به‌ده‌ست دێت .
