كۆنفرانسێك بۆ پێگه‌یاندنی گه‌نجی سه‌ركرده له هه‌ولێر به‌رِێوه‌چوو
كۆنفرانسه‌كه له هۆڵی هوتێل چوار چرا له شاری هه‌ولێر به‌رِێوه‌چوو.
سیروان عه‌باس به‌رپرسی رێكخراوی ئاینده بۆ گه‌نجان راگه‌یاند \"له‌م كۆنفرانسه‌دا 20 له كورِ و كچانی قوتابی زانكۆ و گه‌نجانی چاڵاكوانان له بواری مافه‌كانی مرۆڤ و كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نیی به‌شدار بوونه و ماوه‌ی رۆژێك ده‌خایه‌نێ\"".
روونی كرده‌وه \""2 له مامۆستای زانكۆ و ئه‌كادیمی شاره‌زا له بواری پێگه‌یاندنی گه‌نجانی سه‌ركرده به‌شداربووان بۆ بوون به راهێنه‌ر له بواری پێگه‌یاندنی گه‌نجانی سه‌ركرده و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی مرۆیی گه‌نجان و قوتابیانی زانكۆ پێده‌گه‌یه‌نن\"">
وتیشی \""مه‌به‌ستمان له كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان گه‌نجانی سه‌ركرده له سه‌رجه‌م بواره‌كاندا پێگه‌یه‌نین، ئه‌و گه‌نجانه‌ی ئێسته‌ش وه‌ك راهێنه‌ر راده‌هێندرێن، له كۆنفرانسی تر كار بۆ پێگه‌یاندنی گه‌نجانی سه‌ركرده له شار و شارۆكه و شاره‌دێیه‌كان ده‌كه‌ن\""."
