رێكخراوێکی ئەمەریكایی:كوردستان هیوای ئاشتی و پێكەوەژیانە

رێكخراوێکی ئەمەریكایی:كوردستان هیوای ئاشتی و پێكەوەژیانە
له‌کاتی پێشوازیكردنی تیمێك لەرۆژنانووسانی هەرێمی كوردستان، رایگەیاند: كوردستان هیوای پێكەوەژیانی ئایینەكانە و دڵنیاین خەڵكی ئەم هەرێمە هیچ جۆرێكی توندرۆیی قبووڵ ناكەن و دەبێ‌ گەلانی ناوچەكە سوود لە ئەزموونی لێبوردەیی و پێكەوەژیانی ئەم هەرێمە وەربگرن.

كەسایەتیەكی مەسیحی دەستڕۆیشتوی ئەمەریكایە و لەم 25ساڵەی رابردودا سەرۆكەكانی ئەمریكا لەزۆر بابەتی سیاسی و ئاینی و كۆمەڵایەتی ناوخۆ و دەرەوەی ئەمریكا بۆ راوێژ و پرسوڕا سەردانی دەكەن. نزیكەی 40ملیۆن ئەمەریكایی هاوكاریی رێكخراوەكەی دەكەن كە لە ناوەوە و دەرەوەی ئەمەریكا نزیكەی 115هەزار فەرمانبەری هەیە و لە133 دەوڵەتی جیهان و هەرێمی كوردستانیشدا پرۆژەی خێرخوازی هەیە لەنوسینگەی خۆی لە ویلایەتی كارۆلاینای باكوور پێشوازی لە تیمێكی رۆژنامەنووسانی هەرێمی كوردستان كرد.

لە دیدارێكدا فرانكلین بیل گراهام، لە وەڵامی پرسیارێكدا سەبارەت بە ئایندەی كوردستان لەناو ئەو پێشهات و گۆرانكاڕیانەی لە ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەراست و باكووری ئەفریقا هاتووەتە ئاراوە گوتی:ئێمە دەزانین هەرەشەكانی سەر هەرێمی كوردستان چەندە و سەرچاوەكانی ئەو هەرەشەیە كوێیە، بەڵام بەئایندەی كوردستان گەشبینین، چونكە ئەم گەلە هیچ جۆرە توندرۆییەك قبووڵ ناكات و هیوای پێكەوەژیانی ئاینەكانە.

لەم دیدارەدا كە بەرێوەبەری گشتی كاروباری مەسیحیەكان لە وەزارەتی ئەوقافی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئامادە بوو، رۆژنامەنووسانی كوردستان وەك وەفایەك بۆ هاوكاریكردنی خەڵكی كوردستان لەرۆژە سەختەكانیدا، ئاڵایەكی كوردستانیان پێشكەش بە فرانكلین بیل گراهام كرد و ئەویش تەئكیدی كردەوە كە ئەو ئاڵایە لەسەر نوسینگەكەی دادەنێت و وەك دروشمی نەتەوەیەك رێزی لێدەگرێت.

وفده‌که‌ی رۆژنامه‌نووسانی کوردستان لە \"مەریوان نەقشبەندی و عارف قوربانی و خدر دۆملی و شادمان مەلاحەسەن\"" پێكهاتبوون."
Top