وه‌زیری كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی له‌لایه‌ن نێرده‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا بۆ پاڵپشتی سه‌روه‌ری یاسا له‌عێراق خه‌ڵات كرا
له مه‌راسیمێكدا له‌هوتێل خانزادی شاری هه‌ولێر به‌ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له‌وه‌زیرانی حكومه‌تی هه‌رێم و ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی كوردستان. به‌ڕێز (لازلۆ هوسار) سه‌رۆكی نێرده‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا بۆ پاڵپشتی سه‌روه‌ری یاسا له‌عێراق خه‌ڵاتی رێزلێنانی پێشكه‌ش به (ئاسۆس نه‌جیب) وه‌زیری كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی له‌حكومه‌تی هه‌رێمی كوردسان كرد.
له پاش وه‌رگرتنی خه‌ڵاته‌كه‌یدا وه‌زیری كار وتی:\" ئه‌م خه‌ڵاتكردنه ئه‌ركی من قورس‌تر ده‌كات تاكو له‌ڕێگه‌ی پلان‌و به‌رنامه‌ی باشتر‌و چاكتر له‌هه‌ر پله‌و مه‌سئولیه‌تێكدا بم دڵسۆزتر‌و به‌ئه‌مه‌ك تربم و قوناغێكی دروستیش له پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان رێكخراوی هاوشێوه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا و ئه‌و دامه‌زراوانه‌ی كاری تیادا ده‌كه‌م په‌ره‌پێبده‌م، بۆ ئه‌وه‌ی له دواجاردا بتوانین خزمه‌ت به‌خه‌ڵكی كوردستان‌و چاكسازییه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و دامه‌زراوه‌كانی تر بكه‌ین\"".
(ئاسۆس نه‌جیب) راشیگه‌یاند: ئه‌م رێزلێنانه، ته‌نها رێزلێنان نیه له‌ئاسۆس نه‌جیب، به‌ڵكو رێزلێنانه له‌ته‌واوی وه‌زاره‌ت و ستاف و فه‌رمانبه‌ران كه‌شه‌ونخونی ده‌كه‌ن بۆ جێبه‌جێكردنی بنه‌ماكانی مافی مرۆڤ و سه‌روه‌ری یاسا‌و چاكسازی به‌ندییه‌كان. چونكه هه‌ر جۆره رێزلێنان و خه‌ڵاتكردنێك به‌ده‌ر له پله‌و پۆست وا ده‌كات له‌داهاتوودا خزمه‌تی باشتر پێشكه‌ش بكه‌ین.
له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه به‌ڕێز (لازلۆ هوسار) سه‌رۆكی نێرده‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا بۆ پاڵپشتی سه‌روه‌ری یاسا له‌عێراق، وتی: ئاسۆس نه‌جیب یه‌كێكه له‌و خانمه كوردانه‌ی كه‌زۆر دڵسۆزانه‌و وه‌ك وه‌زیرێك كار‌و ئه‌ركه‌كانی خۆی جبێبه‌جێ كردوه‌و له هه‌وڵی به‌رده‌وام دایه بۆخزمه‌ت گه‌یاندن به‌و توێژانه‌ی كه پێویستیان به‌هاوكاری و پشتیوانی تایبه‌ته له كۆمه‌ڵگه‌دا، بۆیه له‌لای خۆمانه‌وه وه‌كو یه‌كێتی ئه‌وروپا به‌پێویستمان زانی وه‌ك رێزێك بۆ هه‌وڵ و ماندوبوونی به‌رێزیان ئه‌م خه‌ڵاته‌ی پێ ببه‌خشین."
