وه‌زیری په‌روه‌رده به‌جیا پێشوازی له شاندێكی باڵای كۆمپانیای سابیس ولێژنه‌ی رۆشنبیریی په‌رله‌مان و سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندانی كوردستان ده‌كات
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 21/2/2012 سه‌فین دزه‌یی وه‌زیری په‌روه‌رده به‌مه‌به‌ستی له‌نزیكه‌وه ئاشنابوون به‌ره‌وشی په‌روه‌رده‌و فێركردن، یه‌كه‌ی سه‌رپه‌رشتیاری ئاماده‌یی له سنووری په‌روه‌رده‌ی هه‌ولێر به‌سه‌ركرده‌وه‌و، له‌نزیكه‌وه له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له‌سه‌رپه‌رشتیاران و به‌ڕێوه‌به‌رانی ژماره‌یه‌ك له قوتابخانه‌و خوێندنگه ئاماده‌ییه‌كان كۆبووه‌وه.
سه‌فین دزه‌یی له‌نزیكه‌وه به راو بۆچوونی به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه ئاماده‌یی و دواناوه‌ندییه‌كان ئاشنابوو ده‌رباره‌ی سیستمی نوێی خوێندن..
دواتر وه‌زیری په‌روه‌رده له‌دیوانی وه‌زاره‌تدا، پێشوازی له شاندێكی باڵای كۆمپانیای سابیسی لوبنانی كرد كه پێكهاتبوو له به‌ڕێزان كارل بوستانی به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری كۆمپانیا‌و رائید مه‌حموود نوێنه‌ری كۆمپانیا له هه‌رێمی كوردستان و سه‌باح ئارام سه‌رۆكی كۆمپانیای فرۆبل و فه‌رهاد یابه ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێڕی كۆمپانیاكه..
وه‌زیری په‌روه‌رده هه‌وڵ و كۆششی كۆمپانیا سابیس و قوتابخانه‌كانی شوه‌یفاتی به‌رزنرخاند له به‌ره‌وپێشبردنی ئاستی په‌روه‌رده‌و خوێندن له هه‌رێمی كوردستاندا..
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه كارل بوستانی سوپاسی هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی به‌رده‌وامی سه‌فین دزه‌یی كرد، كه بۆته هۆی سه‌رخستنی پرۆژه‌كانیان له‌هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵێنیشیدا، ئه‌وپه‌ڕی تواناكانی خۆیان بخه‌نه‌كار بۆ خزمه‌تكردنی گه‌لی كوردستان و، نه‌وه‌كانی دواڕۆژی هه‌رێمی كوردستان، دووپاتیشی كرده‌وه گه‌لی كورد به‌گه‌لی خۆیان ده‌زانن.
بوستانی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد، وه‌كو هاوكارییه‌ك بۆ خانه‌واده‌ی شه‌هیدو هه‌ژاران له كوردستان، رێژه‌ی 10%ی كورسییه‌كانی خوێندن له قوتابخانه‌كانی سابیس له‌لایه‌ن كۆمپانیای فرۆبله‌وه بۆ رۆله‌ی شه‌هیدو هه‌ژاران ته‌رخان كراوه.
هه‌ر له‌دیداره‌كه‌دا چه‌ندین پرسی په‌یوه‌ست به به‌رابه‌ركردنی بروانامه‌ی ده‌رچووانی ئه‌م قوتابخانانه‌و شێوازی سه‌ركه‌وتووی ئه‌زموونه‌كان خرانه به‌رباس و لێكۆڵینه‌وه.
له‌لایه‌كی تره‌وه هه‌ر ئه‌مرۆ وه‌زیری په‌روه‌رده پێشوازی له‌شاندێكی هاوبه‌شی لێژنه‌ی رۆشنبیریی و په‌یوه‌ندییه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان و سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندانی كوردستان كرد.. له دیداره‌كه‌دا شانده‌كه ده‌ستخۆشیان له وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی هه‌رێم كرد بۆ بایه‌خدان به په‌روه‌رده‌ی هونه‌ری له قوتابخانه‌و خوێندنگه‌كان و په‌یمانگه‌كانی هونه‌ره جوانه‌كان. هه‌روه‌ها باس له رێكخستنی كاری ئه‌و په‌یمانگانه‌و بایه‌خدانی زیاتر به رێكخستنه‌وه‌ی بواره‌كانی په‌روه‌رده‌ی هونه‌ری به‌شێوه‌یه‌كی گشتی كرا.
