تیرۆریستان دوو موشه‌ك ئاڕاسته‌ی بنكه‌ی ئاسمانی كه‌ركوك ده‌كه‌ن
ناوبراو وتیشی: له نزیك شوێنی رووداوه‌كه توانیویانه 5 كه‌سی گومان‌لێكراو ده‌ستگیربكه‌ن كه پێده‌چێت ده‌ستیان هه‌بێت له رووداوه‌كه‌دا.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌ك له سه‌نته‌ری هه‌ماهه‌نگی هاوبه‌ش له شاری كه‌ركوك پێی راگه‌یاندین: سه‌عات 6:25 خوله‌كی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ 21-2 له گه‌ڕه‌كی یه‌كی حوزه‌یرانی شاره‌كه‌وه دوو موشه‌ك به ئاڕاسته‌ی بنكه‌ی ئاسمانی كه‌ركوك ته‌قێندراون، به‌ڵام هیچ زانیارییه‌ك له‌باره‌ی زیانه‌كانه‌وه نه‌زانراون.
هه‌ر ئه‌مڕۆ له گه‌ڕه‌كی عروبه‌ی شاری كه‌ركوك بۆمبێكی لێكێندراو به ئۆتۆمبێلی هاووڵاتییه‌كه‌دا ته‌قییه‌وه، جگه‌له زیانی ماددی، خاوه‌نی ئۆتۆمبێله‌كه‌ش بریندار بووه.
موقه‌ده‌م كامل ئه‌حمه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری بنكه‌ی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوان له عروبه پێی راگه‌یاندین: ئه‌و هاووڵاتییه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی ته‌قێندراوه‌ته‌وه خاوه‌نی پیشانگای ئۆتۆمبێله‌و له به‌رده‌م ماڵی دایكی‌دا ته‌قیوه‌ته‌وه، جگه‌له زیانی ماددی، خاوه‌ن ئۆتۆمبێله‌كه بریندار بووه، لێكۆڵینه‌وه‌ش له رووداوه‌كه ده‌ستیپێكردووه.
