روفاتی ئه‌نفالكراوه‌كان ده‌گه‌ڕێنرێنه‌وه بۆ كوردستان
ئه‌مرۆیش 21 – 2 وه‌فدێكی وه‌زارتی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوه‌كان به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی شه‌هیدان گه‌یشتنه شاری به‌غداد بۆ ئاماده‌كاری كاری و هێنانه‌وه‌ی رووفاته‌كان .
فواد عوسمان به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی شه‌هیدان به PUKmedia راگه‌یاند : ئه‌و وه‌فده‌ی ئه‌مڕۆ سه‌ردانی به غدادیان كردوه بۆ ئامادهبونیانه له وه‌رگرتنه‌وه‌ی 330 روفاتی ئه‌نفال كراوه‌كان له پزیشكی دادوه‌ریی به‌غداد و هێنانه‌وه‌یان بۆ خاكی هه‌رێمی كوردستان و پاشان له ساڵیادی ئه‌نفالدا له شاری چه‌مچه‌ماڵ به خاك دهسپێردێن .
رونیشكرده‌وه له كۆی 530 رووفات 330 رووفاتیان وه‌رده‌گیرێته‌وه و روفاته‌كانی تریش دوای وه‌رگرتنی سامپڵی ئێسكییان له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی شه‌هیدانه‌وه وه‌رده‌گیرێنه‌وه، وتیشی ئه‌و 330 رووفاتهو 200 رووفاتی دیكه كه ئێستا له پزیشكی دادوه‌ریی هه‌ولێره له ساڵیادی كاره‌ساتی ئه‌نفال كه ده‌كاته 14 – 4 ده‌هێنرێنه‌وه بۆ چه‌مچه‌ماڵ و به‌خاك دهسپێردێن .
