فه‌لاح مسته‌فا پێشوازی له شاندێكی وڵاتی لیتوانیا كرد
شاندی میوان وێڕای نیشاندانی خۆشحاڵی خۆیان مه‌به‌ستی سه‌ردانه‌كه‌یان روونكردووه و گووتیان: هاتووین بۆ دروست كردنی په‌یوه‌ندی له نێوان هه‌رێمی كوردستان و وڵاتی لیتوانیا و ئاشنابوون بهدهرفهتهكانی وه‌به‌رهێنان و بازرگانی له هه‌رێمی كوردستان له بواره‌كانی كشتوكاڵ و ته‌ندروستی و بونیادنانه‌وه، هه‌روه‌ها شاره‌زابوون له سیسته‌می كاركردنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانی بیانی .
جێگری وه‌زیری ئابووری لیتوانیا باسی له‌وه‌كرد كه لیتوانیا و هه‌رێمی كوردستان زۆر خاڵی هاوبه‌شیان هه‌یه له مێژووی هه‌ردوولا له رابردوو هه‌روه‌ها له بواری كشتوكاڵ هه‌ردوولا پانتاییه‌كی به‌رفراوانی ناوچه‌ی كشتوكاڵیان هه‌یه، جگه له‌وه‌ش له پڕۆسه‌ی گه‌شه‌كردن و به‌ره‌وپێشچوونی خێرا لێكچوونی زۆر به دی ده‌كرێت.
به‌ڕێزیان گووتی ئێمه ده‌توانین له په‌ره‌پێدانی كشتوكاڵ و ته‌ندروستی و بونیادنانه‌وه په‌یوه‌ندیه‌كانمان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان بونیات بنێین ئه‌ویش له پێناو سوود و به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ردوولا. هاوكات هیوای خواست به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه هاوڕێ له‌گه‌ڵ شاندێك سه‌ردانی وڵاتی لیتوانیا بكه‌ن بۆ له نزیكه‌وه ئاشنابوون به ئاستی پێشكه‌وتن و توانای ئه‌م وڵاته.
له به‌رامبه‌ردا فه‌لاح مسته‌فا وێڕای به‌خێرهێنانی شاندی وڵاتی لیتوانیا، كورته‌یه‌كی له‌سه‌ر قۆناغه‌كانی مێژووی هه‌رێمی كوردستان پێشكه‌ش به شاندی میوان كرد، به‌ڕێزیان تیشكی خسته سه‌ر سیاسه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ په‌ره‌پێدان و گه‌شه‌سه‌ندن و كرانه‌وه به‌ڕووی جیهان و
گووتی دابین كردنی ئاسایش و سه‌قامگیری له پێشینه‌ی كاره‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمه، بۆیه ئێستا زۆر له كۆمپانیا بیانیه‌كان ده‌یانه‌وێت كار له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن و زۆر له وڵاتانیش ئاماده‌ییان تێدایه بۆ كردنه‌وه‌ی نوێنه‌رایه‌تیان له هه‌رێم.
دواتر باسی له دامه‌زراندنی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان و ده‌ركردنی یاسای وه‌به‌رهێنان كرد به مه‌به‌ستی دابین كردنی گه‌ره‌نتی یاسایی بۆ وه‌به‌رهێنه‌ران و بازرگانان بۆ ئه‌وه‌ی بێن له هه‌رێم كاربكه‌ن، ئه‌ویش له پێناو بونیادنانه‌وه و په‌ره‌پێدانی گه‌شتوگوزار و كشتوكاڵ و پیشه‌سازی و بوژاندنه‌وه‌ی ژێرخانی خزمه‌تگوزاری.
فه‌لاح مسته‌فا هیوای خواست وڵاتی لیتوانیا نوێنه‌رایه‌تی خۆی له هه‌رێم بكاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ك كه‌ناڵێكی دیپلۆماسی بتوانێ په‌ره به په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان هه‌ردوولا بدات له بواره جیاجیاكان.
له كۆتاییدا هه‌ردوولا خۆشحاڵی خۆیان نیشاندا بۆ ئاڵوگۆڕكردنی بیروڕا له‌سه‌ر چۆنیه‌تی دروستكردنی په‌یوه‌ندی له نێوان دامه‌زراوه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و وڵاتی لیتوانیا.
