له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا شاندێكی بازرگانی كوێت سه‌ردانی كوردستان ده‌كه‌ن
ناوبراو گوتیشی:\"" هه‌روه‌ها قونسوڵی گشتی كوێت ،راشیگه‌یاند كه به نیازین له ئاینده‌یه‌كی زودا ،قونسوڵخانه‌ی گشتی كوێت بكه‌ینه‌وه له كوردستان ،وه به هیواداریشم ئه‌م په‌یوه‌ندیانه‌ی نێوانمان به ردهوامی هه‌بێت ،تا هه‌ماهه‌نگی زیاتر دروست ببێت له نێوانماندا ،به ئامانجی زیاتر نزیكبوونه‌وه‌ی نێوانمان\""
شیلان خانه‌قا ئه‌وه‌شی باس كرد:\""ئێمه‌ش له لای خۆمانه‌وه ئه‌وه‌مان راگه‌یاند:\""له ئێستادا ره‌وه‌ندی سه‌رمایه‌داری كوێتی كه له دوبه‌ی دانیشتوون و سه‌رقاڵی كاری بازرگانین ،بانگێشتمان كردن بۆ ئه‌وه‌ی به یاوه‌ری قونسوڵی گشتی بازرگانی كوێت سه‌ردانی كوردستان بكه‌ن و له‌وێ به‌چاوی خۆیان په‌ره‌سه‌ندنی ئابوری و ره‌وشی ئه‌منی ببینن و سه‌رمایه‌كانیان بخه‌نه‌گه‌ر، له لای خۆشیانه‌وه خۆشحاڵی خۆی ده‌ربری به‌و بانگێشت و هه‌نگاوه‌ی نوێنهرایهتیهكهمان و پێی راگه‌یاندین له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌ین و ئاماده‌كاری ده‌كه‌ین بۆ هاتنی ئه‌و شانده بۆ كوردستان \"":."
