به‌ئاماده‌بوونی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ئاهه‌نگى یادى 59 ساڵه‌ى دامه‌زراندنى رێكخراوی (ی.ل.د.ك) كوردستان به‌ڕێوه‌چوو
سه‌ره‌تا ئومێد خۆشناو سكرتێرى یه‌كێتى لاوانى دیمو‌كراتى كوردستان له وته‌یه‌كدا ئاماژه‌ى به خه‌بات و تێكۆشانى یه‌كێتیى لاوانى دیمو‌كراتى كوردستان و ده‌ستكه‌وته‌كانى رێكخراوه‌كه‌یان له ساڵانى رابردوو و به تایبه‌ت له‌م ساڵانه‌ى دواییدا كرد.
دواتر به‌ڕێز مه‌سعوود بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان وتارێكى پێشكه‌ش كرد و تیایدا پیرۆزیایى 59 ساڵه‌ى دامه‌زراندنى رێكخراوى یه‌كێتیى لاوانى دیمو‌كراتى كوردستان ئاماژه‌ی به وته‌ى بارزانیى نه‌مر كرد كه قوتابیان و لاوانى به سه‌ره ڕم و شوره‌ى پۆڵایین وه‌سف كردووه .
سه‌رۆك بارزانى به لاوانى راگه‌یاند كه ئایینده‌یه‌كى گه‌ش له رێییه و خۆتانى بۆ ئاماده بكه‌ن ، له‌باره‌ى پێكهێنانى كابینه‌ى حه‌وته‌مى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان سه‌رۆك بارزانى رایگه‌یاند كه كابینه‌ى حه‌وته‌م ده‌ست به‌كار ده‌بێت و هیواشى خواست كه سه‌ركه‌وتوو بێت و ده‌ستخۆشیشى له كابینه‌ى شه‌شه‌م كرد ، ئاشكراشى كرد كه هه‌وڵ ده‌درێت له كابینه‌ى حه‌وته‌مدا هه‌موو لایه‌نه‌كان به‌شدارى به‌كه‌ن، ئه‌وه لایه‌نه‌ش كه به‌شدارى ناكات ئێراده و بۆچوونى خۆیه‌تى و رێزى لێده‌گرین ، هه‌روه‌ها له‌باره‌ى چاكسازیش سه‌رۆك بارزانی رایگه‌یاند كه پرۆسه‌ى چاكسازى به‌رده‌وامه و قۆناغى زهحمهتیشى بڕیوه و پڕۆسه‌كه‌ش به‌رده‌وامه و خۆشى شه‌خسى چاودێرى پڕۆسه‌كه ده‌كات ، هه‌روه‌ها باسى له دانانى زمانی یه‌كگرتووى كوردى بۆ خوێندن و نووسین كرد و راشیگه‌یاند كه پێویسته له‌و باره‌یه‌وه له لایه‌ن كه‌سانى پسپۆر و شاره‌زاوه كار بكرێت .
سه‌باره‌ت به ته‌نگژه‌ى سیاسیى عێراقیش ، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان رایگه‌یاند ئێمه به په‌رۆشین بۆ نه‌هێشتنى ته‌نگژه‌ى سیاسیى و پێشمان وایه ده‌بێت رێككه‌وتننامه‌ى هه‌ولێر جێبه‌جێ بكرێت و مادده‌ى 140 و كێشه‌ى پێشمه‌رگه چاره‌سه‌ر بكرێت ، هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به دۆسیه‌ى تاریق هاشمى ، سه‌رۆك بارزانى رایگه‌یاند كه ئه‌خڵاقى كورده‌وارى له‌سه‌رمان فه‌رز ده‌كات رێز له میوان بگرین ، كێشه‌ى تاریق هاشمیشى بۆ دوو لایه‌نى سیاسى و قه‌زایى گێڕایه‌وه .
