سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له شاندێكی هاوبه‌شی په‌رله‌مانی به‌ریتانیا و سكۆتله‌ندا ده‌كات
له دیدارێكدا ، شاندی هاوبه‌شی په‌رله‌مانی به‌ریتانیا و سكۆتله‌ندا ، وێرای خۆشحاڵی ده‌ربڕین بۆ هاتنیان بۆ هه‌رێمی كوردستان ، پێشكه‌وتنه‌كانی هه‌رێمی كوردستانیان به‌رزنرخاند له هه‌موو بواره‌كاندا و رایانگه‌یاند كه ئه‌م پێشكه‌وتنانه‌ی هه‌رێم بۆ په‌رله‌مانی به‌ریتانیا و سكۆتله‌ندا ده‌گوازینه‌وه به مه‌به‌ستی زیاتر ئاشنابوون به ره‌وشی هه‌رێم و پته‌وكردنی زیاتری په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ر دوولا و له وه‌ڵامی پرسیارهكانیشیاندا سه‌رۆك بارزانی پرسی جینۆسایدی كورد و دوایین دۆخی ناوچه‌كه و باری ناوخۆی هه‌رێمی كوردستانی بۆ شانده‌كه شیكرده‌وه و هیوای خواست په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ر دوولا به‌ره‌و پێشتر بچن و سه‌باره‌ت به پرسی به جینۆسایدیش رایگه‌یاند كه ئه‌م پرسه پێویستی به هه‌وڵێكی جیهانی هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و كاره‌ساتانه‌ی كه دووچاری گه‌لی كوردستان بووینه به جینۆساید بناسرێن و مه‌به‌ستی گه‌لی كوردستانیش له‌مه دووباره نه‌بوونه‌وه‌ی ئه‌و كاره‌ساتانه‌یه.
