له خولی سێیه‌می په‌رله‌مانی كوردستان نێزیكه‌ی 150 دانیشتنی ئاسایی و نا ئاسایی ئه‌نجامداوه
تاریق جه‌وهه‌ر له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ، رایگه‌یاند \"یه‌كه‌م دانیشتنی خولی سێیه‌می په‌رله‌مانی كوردستان له رۆژی 20 ئابی ساڵی 2009 به‌رِێوه‌چووه، تا دانیشتنی نا ئاسایی دوێنێ چوارشه‌م 146 دانیشتنی ئاسایی و نا ئاسایی ئه‌نجامداوه\"".
روونیشیكرده‌وه \""له‌م ژماره‌یه‌دا 119 دانیشتنی ئاسایی و 27 دانیشتنیش نا ئاسایی بووه، له ساڵی 2011 زۆرترین ژماره‌ی دانیشتن ئه‌نجامداوه كه 73 دانیشتن بووه كه له‌و ژماره‌یه‌دا 16 دانیشتن نا ئاسایی بووه\"".
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا \""هه‌ر له ماوه‌ی خولی سێیه‌مدا 88 یاسا و برِیار ده‌ركراوه كه 42 یاسا و 46 برِیار بوو، هه‌ر له خولی سێیه‌م 300 پرسیار ئاراسته‌ی حكوومه‌تی هه‌رێم و وه‌زیره‌كان كراوه، له‌م ژماره‌یه‌شدا وه‌ڵامی 189 پرسیار گه‌رِاوه‌ته‌وه په‌رله‌مان و 111 پرسیاریش وه‌ڵام نه‌دراوه.
وتیشی \""یه‌كێك له خاڵه گرنگه‌كان كه مێژووی په‌رله‌مانی كوردستان روویداوه خولی سێیه‌م بریتی بووه له لێسه‌ندنه‌وه‌ی متمانه له سه‌رۆك وه‌زیران و هه‌ر دوو وه‌زیری ناوه‌خۆ و پێشمه‌رگه له سه‌ر داواكاری فراكسۆنه‌كانی ئۆپۆزسیۆن، به‌ڵام پاش ئه‌وه‌ی له په‌رله‌مان ئاماده بوون و وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی په‌رله‌مانتارانیان دایه‌وه، جارێكی تر به زۆرینه‌ی ده‌نگ متمانه به سه‌رۆك وه‌زیران و هه‌ر دوو وه‌زیره‌كه درایه‌وه\""."
