په‌رله‌مانی كوردستان هه‌ر یه‌ك له‌ نێچیرڤان بارزانی و عیماد ئه‌حمه‌د بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی 7 دیاری كرد

په‌رله‌مانی كوردستان هه‌ر یه‌ك له‌ نێچیرڤان بارزانی و عیماد ئه‌حمه‌د بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی 7 دیاری كرد
كه‌مێك به‌ر له‌ ئێسته‌ په‌رله‌مانی به‌ زۆرینه‌ی ده‌نگی په‌رله‌مانتاران، له‌ سه‌ر پێشنیازی فراكسۆنی كوردستانی هه‌ر یه‌ك له‌ نێچیرڤان بارزانی بۆ سه‌رۆك وه‌زیران و عیماد ئه‌حمه‌د بۆ جێگری سه‌رۆكی وه‌زیران بۆ كابینه‌ی 7 دیاری كرد.

دانیشتنه‌كه‌ به‌ بێ ئاماده‌بوونی فراكسۆنه‌كانی كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتووی ئیسلامی و گۆرِان به‌رِێوه‌چوو.
سه‌ره‌تا ئه‌رسه‌لان بایز سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنه‌ نا ئاساییه‌كه‌ی خوێنده‌وه‌ كه‌ بریتی بوو له‌ ناوهێنانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی هه‌رێمی كوردستان - عێراق و جێگره‌كه‌ی، پاشان فه‌رمانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان خوێنده‌وه‌ به‌ تایبه‌ت بوو به‌ ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم كابینه‌ی 7 قبووڵ كرد بوو.

دواتر سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان پێشنیازی فراكسۆنی كوردستانی كه‌ تێیدا داوای له‌ سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان كرد بوو نێیچرڤان بارزانی بۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم بۆ كابینه‌ی 7 و عیماد ئه‌حمه‌د بۆ جێگری سه‌رۆك وه‌زیران خسته‌ ده‌نگدانه‌وه‌.
به‌ زۆرینه‌ی ده‌نگی په‌رله‌مانتاران په‌سند كرا.
Top