ده‌قی وتاری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان
هه‌روه‌ها لێره‌وه جێى خۆیه‌تى سوپاسى براى به‌ڕێزمان پێشمه‌رگه‌ی دێرین كاك د.كه‌مال كه‌ركوكى سه‌رۆكى پێشووى خولى سێیه‌مى په‌رله‌مان بكه‌ین، كه‌له‌ماوه‌ى ساڵانى رابردوو، له‌خوولى دووه‌م‌و سییه‌مى په‌رله‌ماندا، له‌قۆناغێكى گرنگ و هه‌ستیاردا، دڵسۆزانه ئه‌ركه‌كانى راپه‌ڕاندوه. هیواى سه‌ركه‌وتنى بۆ ده‌خوازین له ئه‌رك و كاره‌كانی داهاتووی له‌هه‌ر شوێن و ئه‌رك و پله‌و پایه‌ك دابێت. هیوادارین هه‌میشه له‌په‌یوه‌ندی دابێت له‌گه‌لمان و هاوكاریمان بكات له‌پرۆژه‌یاساكانی په‌رله‌مانی كوردستان.
بــه‌ڕێــزان..
دیاره په‌رله‌مانى كوردستان له‌ماوه‌ى هه‌ر سێ خولى هه‌ڵبژاردنه‌كاندا، كه‌له‌ساڵى 1992 ه‌وه ده‌ستى پێكردووه، به‌پێى قۆناغه‌كان و رووداو‌و پێشهاته‌كان، له‌هه‌ر خولێكدا ئه‌ركه‌كانى جیاواز بووه. به‌ڵام به‌گشتى ته‌واوكه‌رى یه‌كترى بوون.
ئه‌گه‌ر خولى یه‌كه‌مى په‌رله‌مان خولى دامه‌زراندنى بناغه‌ى به‌یاسایى دروستبوونى یه‌كه‌م ئه‌زموونى سیاسى و، حوكمڕانى و فیدرالى بووبێت له‌هه‌رێمى كوردستاندا، ئه‌وا خولى دووه‌مى هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ساڵى 2005دا، خولى یه‌كخسنته‌وه‌ى هه‌ردوو ئیداره‌ى هه‌رێم و رێكخستنه‌وه‌ى نێوماڵى گه‌له‌كه‌مان و، جێگیركردنى مافه‌كانى گه‌لى كوردستان بوو. ده‌وری به‌رچاویشی بووه له‌دانانی ده‌ستوورى هه‌میشه‌یى عیراق و ڕاگه‌یاندنى پرۆژه‌ى ده‌ستوورى هه‌رێمى كوردستان بۆ راى گشتى.
بێگومان خولى سێیه‌مى هه‌ڵبژاردنه‌كانیش درێژه پێده‌رى خوله‌كانى پێشووه، به‌ڕه‌چاوكردنى تایبه‌تمه‌ندێتى و هه‌لومه‌رجى قۆناغه‌كه.
خولى سێیه‌مى هه‌ڵبژاردنه‌كانى په‌رله‌مانى كوردستان له‌ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنێكى ئازاد‌و، دیموكراسیانه، له‌ساڵى 2009دا ئه‌نجامدراو بۆ یه‌كه‌مین جار چه‌ند هێزێكى سیاسى وه‌ك هێزى ئۆپۆزسیۆن هاتنه نێو په‌رله‌مانی كوردستان، كه‌وێنه‌یه‌كى جوانترى هه‌رێمى كوردستانى نیشانى ناوچه‌كه‌و جیهاندا.له‌پێڕه‌وكردنی سسته‌می دیموكراتیدا.
ئه‌م ئالوگۆڕه‌ى كه‌ئه‌مڕۆش له‌سه‌رۆكایه‌تیى په‌رله‌مان به‌ڕٍێوه‌ده‌چێت، به‌شێكه له‌ئالوگۆڕى هێمنانه‌و مه‌ده‌نیانه‌ى نێوان دوو هێزى هاوپه‌یمان. ئه‌مه‌ش هه‌ر نیشانه‌ى ئه‌وه‌یه كه له‌هه‌رێمى كوردستاندا هه‌نگاوه‌كانى ئالوگۆڕى ئاشتیانه‌ى ده‌سه‌ڵات و رێزگرتن و پابه‌ندبوون به‌دیموكراتی به‌ره‌و پَیشه‌وه چووه‌و، گیانى یه‌كتر قبوڵكرنیش رۆژبه‌ڕۆژ له‌هه‌رێمى كوردستاندا زیاتر چه‌كه‌ره ده‌كا.
خوشك و برایانى به‌ڕێز..
ئاشكرایه هه‌ر قۆناغه‌و تایبه‌تمه‌ندیى خۆى هه‌یه‌و، پێویستى به‌دانانى نه‌خشه‌و به‌رنامه‌ى تازه هه‌یه، بۆئه‌وه‌ى ته‌كانی زیاتر له‌به‌ره‌و پێشچوونى كاره‌كان بێته‌دى، كیشه‌و كه‌موكوڕیه‌كانیش به‌دیالۆگ چاره‌سه‌ر بكرێت به ڕه‌چاوكردنى به‌رژه‌وه‌ندیى گشتیى گه‌له‌كه‌مان.
مرۆڤ له‌هه‌ر ئاستێكی كاركردن دابێت، ده‌بێ هه‌وڵبدا شێوازى بیركردنه‌وه‌و ئالیه‌تى رێكخستنى كاره‌كانى وا رێكبخات كه‌له‌خزمه‌تى گه‌شه‌پێدانى كاره‌كان و به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستى خزمه‌تگوزاریى ئه‌و دامه‌رزاوه دابێت كه‌لێى به‌رپرسیاره، بۆ ئه‌مه‌ش ئێمه وه‌كو سه‌رۆكایه‌تى نوێى په‌رله‌مانى كوردستان، له‌ماوه‌ى دووه‌مى خولى سێیه‌مى هه‌لبژاردنه‌كاندا هه‌وڵ ئه‌ده‌ین له‌ئاستى بڕوا‌و متمانه‌و خواست و داواكاریى ئێوه‌ى به‌ڕێزو كۆمه‌ڵانى خه‌ڵكى كوردستاندابین، ده‌مانه‌وێ كاربكه‌ین بۆئه‌وه‌ى ئه‌م په‌رله‌مانه بكه‌ینه خاڵى یه‌كانگیرى، بۆ سه‌رجه‌م فراكسیۆن و پێكهاته‌و بۆچوونه جیاوازه‌كان، هه‌وڵده‌ده‌ین له‌سه‌رۆكایه‌تیى په‌رله‌مانى كوردستاندا، جۆرێك له‌هاوسه‌نگى زیاتر له‌نێوان فراكسیۆنه‌كان و پێكهاته جیاوازه‌كان رابگرین‌و گوێ له‌هه‌موو لایه‌ك بگرین، تا بۆمان بكرێ هه‌وڵده‌ده‌ین له‌ڕێی كاراكردنى كۆبوونه‌وه‌ى لیژنه‌كان بیروبۆچوونه‌كان له‌باره‌ى پڕۆژه یاسا‌و بڕیاره‌كان له‌یه‌ك نزیك بكه‌ینه‌وه، له‌كاتی پێویستیشدا داوای هاریكاری خه‌ڵكانی پسپۆر‌و شاره‌زایان ئه‌كه‌ین چ له‌زانكۆكانی كوردستان و چ له ده‌زگاكانی حكومه‌ت و ده‌زگاكانی تری هه‌رێمدا هه‌روه‌ها له دۆستانمان له په‌رله‌مانتارانی بیانی. خۆشمان وه‌ك سه‌رۆكایه‌تیى پـه‌رله‌مان هه‌وڵده‌ده‌ین له‌گفتوگۆ گرنگ و چاره‌نووسسازه‌كاندا هاوكاریتان بكه‌ین و، له‌دانیشتنه‌كان ئاماده‌بین بۆ ڕاگرتنی هاوكێشه‌كان و لێك نزیكخستنه‌وه‌ى بۆچوونه‌كان، ئه‌مه‌ش به‌هاوكارى و هه‌ماهه‌نگیى هه‌موولایه‌ك ده‌بێت. هه‌وڵده‌ده‌ین لیژنه‌كانى په‌رله‌مان كاراتر‌و چاڵاكتر بكه‌ین بۆئه‌وه‌ى زیاتر بچنه نێو كۆمه‌ڵانى خه‌ڵك و، له‌نزیكه‌وه به‌داواداچوون بۆ كیشه‌و داخوازییه‌كانیان بكه‌ن. سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان خۆشیان كار بۆئه‌وه ئه‌كه‌ن له‌نزیكه‌وه بچنه نێو كۆمه‌ڵانى خه‌ڵكى كوردستان بۆ ئاگاداربوون له گله‌یی و خواست‌و داواكارییه‌كانیان.
له‌بوارى راگه‌یاندنیشه‌وه هه‌وڵده‌ده‌ین گه‌شه‌ى زیاتر به‌كاره‌كانى به‌ڕێوبه‌رایه‌تیى راگه‌یاندن بده‌ین و فراوانترى بكه‌ین. بۆئه‌وه‌ى بتوانن گه‌شه به‌ئیشوكاره‌كان بده‌ن، به‌تایبه‌تى رێكسختن و به‌رنامه‌ڕێژكردن بۆ كه‌ناڵى ئاسمانیى په‌رله‌مان تاببێته پردى په‌یوه‌ندى له‌نێوان په‌رله‌مان و خه‌ڵكى كوردستان، كه‌جگه له‌بڵاوكردنه‌وه‌ى دانیشتنه‌كانى په‌رله‌مان، گرنگى و بایه‌خ به‌كارو چاڵاكیى سه‌رجه‌م لیژنه‌كانى په‌رله‌مان بدات و سه‌ردانه مه‌یدانیه‌كانیان بڵاو بكاته‌وه. پڕۆگرام و به‌دواداچوونى تایبه‌تیش بۆ ئه‌و پڕۆژه یاسا‌و بڕیارانه بكات كه‌دواى ئه‌وه‌ی خۆیندنه‌وه‌ی یه‌كه‌میان بۆ ده‌كرێت و ئاراسته‌ى لیژنه‌كان ده‌كرێن.
هه‌روه‌ها وه‌ك سه‌رۆكایه‌تى به‌رده‌وام ده‌بین له‌په‌یوه‌ندى و هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ حكومه‌ت و درێژه به‌كۆبوونه‌وه‌ى ده‌وریى نێوان هه‌ردوو سه‌رۆكایه‌تیى په‌رله‌مان و حكومه‌ت ده‌ده‌ین. بۆ پته‌وتركردنی هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری كه بنه‌مای هه‌ر سسته‌مێكی په‌رله‌مانیه.
هه‌روه‌ها پته‌وكردنی په‌یوه‌ندی په‌رله‌مان و ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری و وه‌زاره‌تی داد، به‌مه‌به‌ستی به‌دیهێنانی زیاتری سه‌ربه‌خۆیی دادوه‌ری له هه‌رێمی كوردستاندا، وه به‌دواداچوونی جێبه‌جێكردنی یاساكان له‌لایه‌ن دادگاكان و دام و ده‌زگاكانی داد. بایه‌خدانی زیاتر به ڕۆڵی داواكاری گشتی به چاودێریكردنی جێبه‌جێكردنی یاساكان.
هه‌وڵ ده‌ده‌ین له‌گه‌ڵ ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و بیانی و ناوخۆیی له كاركردن و په‌یوه‌ندی به‌رده‌وام دابین، ڕاوێژیان له‌گه‌ڵ بكه‌ین و پێشنیار‌و تێبینیه‌كانیان به‌هه‌ند وه‌ربگرین.
بــه‌ڕێــزان..
دیاره له‌م قۆناغه نوێیه‌ى كارى په‌رله‌مانى كوردستان و حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستاندا، كۆمه‌ڵیك ئه‌رك و كارى جدیمان دێته پێش ، پێویسته به‌گیانى هاوكارى و، به‌له‌به‌رچاوگرتنى به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانى گه‌لى كوردستان و چه‌سپاندنى ده‌سه‌ڵاتى یاسا‌و عه‌داله‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی و دادپه‌روه‌ریى زیاتر له هه‌رێمى كوردستاندا، ئه‌و ئه‌ركانه ئه‌نجام بده‌ین. هیوادارین له‌سه‌ره‌تای مانگی ئازار له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى خولى نوێى دانیشتنه‌كانى په‌رله‌ماندا، ئه‌و پڕۆژه یاسایانه‌ی كه‌ده‌مێكه خوێندنه‌وه‌یان بۆ كراوه‌و، راپۆرتى لیژنه‌كانى له‌سه‌ر ئاماده‌كراوه، بخه‌ینه نێو به‌رنامه‌ى كارى دانیشتنه‌كان. له‌سه‌رووى هه‌مووشیانه‌وه هه‌وڵدان بۆ هه‌مواركردنى په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مانى كوردستان كه‌خواست و داواكاری هه‌موولایه‌كه. جاهیوادارین سه‌رجه‌م فراكسیۆنه‌كان هاوكاربن بۆئه‌وه‌ى به‌شێویه‌ك هه‌مواربكرێته‌وه، كه‌له‌خزمه‌تى به‌ره‌وپێشچوونى زیاترى كاره‌كان و دانانى میكانیزمێكى گونجاوتر دابێت بۆ داڕشتنى یاسا‌و بڕیاره‌كان. به سوود وه‌رگرتن له ئه‌زموون و په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی ده‌وڵه‌تانی دیموكرات و پێشكه‌وتوو.
جگه له‌مانه‌ش ئه‌رك و پرۆژه‌یاسای زۆر گرنگمان له‌پێشه، به‌ڕاوێژو گفتوگۆ له‌گه‌ڵ فراكسیۆن و لیژنه تایبه‌تمه‌نده‌كان، به‌پێی پێویستی و گرنگیان كاریان له‌سه‌ر ده‌كه‌ین و له خشته‌ی به‌رنامه‌ی كاردا له ئه‌وله‌ویه‌تی كاره‌كانماندا ده‌بن. هه‌وڵ ده‌ده‌ین كار بكه‌ین بۆ كارا‌و چاڵاكتر كردنی ئه‌و دامه‌زراوانه‌ی كه‌سه‌ر به په‌رله‌مانی كوردستانن وه‌ك دیوانی چاودێری دارایی و ده‌سته‌ی پاراستنی مافه‌كانی مرۆڤ و، دامه‌زراندنی ده‌سته‌ی نه‌زاهه.
ئومێد ده‌كه‌ین به‌هاوكاری هه‌موولایه‌ك ئه‌وسال و نیوه‌ی ماوه ئه‌و دوو ساله‌ی رابردوو ده‌وله‌مندتر بكه‌ین به‌خستنه‌سه‌ری ئه‌و به‌رهه‌مانه له‌داهاتوو دێنه‌دی.
جارێكی تر سوپاستان ده‌كه‌ین هه‌روه‌ك جارێكی تر سوپاسی د.كه‌مال كه‌ركوكی ده‌كه‌ین كه تا دواسات له‌گه‌لمان بوو ته‌ئكید ده‌كه‌ینه‌وه كه‌چاومان له‌هاوكاری به‌رێزیانه.
