به‌به‌شداری وه‌فدێكی په‌روه‌رده‌یی هه‌رێمی كوردستان و چه‌ندین پسپۆڕ و ئه‌كادیمی بواری خوێندن و په‌روه‌رده و پرۆگرامه‌كانی خوێندن له‌ئه‌مریكا، كۆنفرانسێك له‌باره‌ی (په‌روه‌رده و خوێندن له‌سه‌ده‌ی بیست و یه‌كدا)به‌ڕێوه‌چوو، كه‌له‌لایه‌ن سه‌رپه‌رشتیار و دامه‌زرێنه‌ری قوتابخانه و خوێندنگه‌كانی میدیای ئه‌مریكی، كه هه‌رێمی كوردستان لقیان هه‌یه له‌شاری (ناشفل)ی ئه‌مریكا رێكی خستبوو.ئامانجیش له‌و كۆنفرانسه پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئه‌مریكایه له‌و بواره‌داو له‌هه‌مان كاتیشداله‌و نیَوه‌نده‌دا چه‌ندین گه‌وره داڕێژه‌ری پرۆگرامه‌كانی خوێندن له‌ئه‌مریكا موحازه‌ره‌یان پێشكه‌ش كرد و ته‌ئكیدیان له‌زه‌روره‌تی پته‌وكردنی ئه‌و په‌یوه‌ندیانه له‌پێناو دروستكردنی پرۆگرامێكی نێوده‌وڵه‌تی له‌بواری په‌روه‌رده و خوێندندا كرده‌وه .هاوكات هه‌ریه‌كه له(د.جیم مانویا)جێگری سه‌رۆكی یه‌كێتی زانكۆكانی ئه‌مریكا و د.كارڵا ساندرسن و د.گرانت پسپۆڕانی ئه‌و بواره به‌موحازه‌ره‌ی جیاجیا به‌شداریان كرد ووه‌فده‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستانیش به‌پرسیار و گفتوگۆ به‌شداری له‌و كۆنفرانسه‌دا كرد.