كه‌نیسه‌یه‌كی ئه‌مریكا ماوه‌ی 20 ساڵه ئاڵای كوردستانی له‌گه‌ڵ ئاڵای وڵاته‌كه‌ی داناوه
قه‌شه میك كه قه‌شه‌و سه‌رپه‌رشتیاری گشتی كهنیسهكهیه سه‌باره‌ت به‌م دیارده‌یه ده‌ڵێت: ساڵی 1991 یه‌كێك بووم له‌و كه‌سانه‌ی دیمه‌نی ئاواره‌بوونی كوردانی كوردستانی عیراق هه‌ژاندمی و دیمه‌نی منداڵانی كورد له‌و كاره‌ساته‌و پێشتریش كاره‌ساتی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه گریاندمیان، بۆیه هه‌ر له‌و كاته‌وه تائێستا من خۆم كردوه‌ته دۆست و خزمه‌تكاری خه‌ڵكی كوردستان و دوای پرسورِاكردنیش له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه هاتووچۆی كهنیسهكهم ده‌كه‌ن برِیارمدا ئه‌و ئاڵایه له‌ته‌نیشت ئاڵای ئه‌مریكا دابنێم و هه‌تا ئه‌م كه‌نیسه‌یه مابێت ئه‌و ئاڵایه‌ی كوردستانیش ده‌بێ بمێنێت.
وه‌ك رێزگرتنێك له‌م كهنیسهیهو قه‌شه‌ی كه‌نیسه‌كه، وه‌فدێكی په‌روه‌رده‌یی هه‌رێمی كوردستان كه ئێستا بۆ به‌شداریكردن له‌كۆنفرانسێكی تایبه‌ت به (پرۆگرامه‌كانی په‌روه‌رده‌و خوێندنی سه‌ده‌ی 21) له‌ئه‌مریكایه سه‌ردانی كه‌نیسه‌ی (بیڵمۆنت)ی كرد‌و پێزانینی گه‌لی كوردی به‌م خۆشه‌ویستییه‌و به‌م هه‌ڵوێسته مرۆییه گه‌یانده قه‌شه میك و ئاماده‌بوانی مه‌راسیمی نوێژی یه‌كشه‌ممه‌ی كه‌نیسه‌كه.
-PUKmedia
