فرۆكه جه‌نگییه‌كانى توركیا چه‌ند ناوچه‌یه‌كى ده‌ڤه‌رى ئامێدى-یان بۆردومان كرده‌وه
له‌م باره‌یه‌وه په‌یامنێرى كوردستان تى ڤى له ده‌ڤه‌ره‌كه رایگه‌یاند كه شه‌وى رابردوو فرۆكه جه‌نگییه‌كانى سوپاى توركیا بۆ ماوه‌ى كاتژمێرێك چه‌ند گوندێكى ناوچه‌ى نێهێلیان له قه‌زاى ئامێدى بۆدرمان كرد و جگه له زیانى ماددى كه به‌ر ره‌ز و باغى گوندنشینان ئه‌و ناوچه‌یه كه‌وت هیچ زیانێكى گیانى لێنه‌كه‌وته‌وه و راشگه‌یاند كه فرۆكه‌كان بۆ ماوه‌یه‌كى زۆر له ئاسمانى كۆمه‌لگه‌ى شێلادزێ و دێره‌لۆك ده‌سوڕانه‌وه. به‌ڵام بۆردومانى ئه‌و ناوچانه‌یان نه كرد.
