په‌رله‌مانی كوردستان له كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه دیاری كرد بۆ ئالوگۆرِكردن له سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مامن و حكوومه‌تی هه‌رێم
فرسه‌ت ئه‌حمه‌د به سایتی (گوڵان میدیا)ی راگه‌یاند \"سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان برِیاریدا له كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه 2 دانیشتنی نا ئاسایی بۆ ئالوگۆرِكردنی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان و دیاری كردنی سه‌رۆك وه‌زیران و جێگره‌كه‌ی بۆ كابینه‌ی 7 ی حكوومه‌تی هه‌رێم ئه‌نجام بدرێ\"".
روونیشیكرده‌وه \""سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان رۆژی چوارشه‌مه‌ی داهاتوو (15 شوبات/فێبرایه‌ر)ی داهاتوو دیاری كردووه بۆ ئالوگۆرِكردنی پۆستی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان\"".
ناوبراو بێ ئاگه‌یی خۆی نیشاندا له‌وه‌ی پاڵاوكه‌ی پارتی بۆ جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان دیاری بكرێ.
ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد \""رۆژی پێنجه‌شه‌مه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه دانیشتنێكی تری نا ئاسایی به‌رِێوه‌ده‌چێ تێیدا په‌رله‌مان له دانیشتنێكی تردا سه‌رۆك وه‌زیران و جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم دیاری ده‌كا\"".
پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتمانی له چوارچیوه‌ی رێكه‌وتنی ستراتیجی نێوانیان، برِیاریانداوه به ئالوگۆرِكردنی پۆستی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان و حكوومه‌تی هه‌رێم، پارتی نێچیرڤان بارزانی جێگری سه‌رۆكی حزبه‌كه‌ی بۆ سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێم كابینه‌ی 7 و یه‌كێتی عیماد ئه‌حمه‌د ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی حزبه‌كه‌ی بۆ جێگری سه‌رۆكی حكوومه‌ت كاندید كردووه، هاوكات یه‌كێتی ئه‌رسه‌لان بایز جێگری سه‌رۆكی ئێسته‌ی په‌رله‌مانی كوردستان بۆ سه‌رۆكی په‌رله‌مان پاڵاوتووه، به‌ڵام تا ئێسته روون نییه پارتی چ كه‌سێك بۆ جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان ده‌پاڵاوێ."
