به ئاماده‌بوونی سه‌رۆكی كوردستان رێوره‌سی ساڵیادی شۆرِشی ئیسلامی ئێران كرایه‌وه
ئهمرِۆ له هۆڵی میدیا له شاری هه‌ولێر به ئاماده‌بوونی مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و كه‌مال كه‌ركوكی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان و ژماره‌یه‌ك له‌وه‌زیره‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و سه‌ركرده‌ی حزب و لایه‌نه سیاسیه‌كان له‌هه‌رێم كرایه‌وه.
له‌سه‌ره‌تادا عوزێم حسێنی قونسوڵی گشتی كۆماری ئیسلامی ئێران له‌هه‌ولێر له‌وته‌یه‌كیدا، ئاماژه‌ی بهشۆرِشی كۆماری ئیسلامی ئێران كرد، له ساڵی 1979بهرِێبهرایهتی خومه‌ینی كه سه‌ركرده‌ی شۆرِشهكهی ده‌كرد.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا: سه‌ركه‌وتنی شۆرِشی كۆماری ئیسلامی ئێران به‌سه‌ركه‌وتنی مێژووی هاوچهرغی مرۆڤایه‌تی داده‌نرێت.
رِوونیشكردهوه: كۆماری ئیسلامی ئێران له ساڵی 1979تاوه‌كو ئێستا پێشكه‌وتنی زۆر گه‌وره‌ی له‌سه‌رجه‌م بواره‌كان به‌خۆیه‌وه بینیوه، به‌ر له‌ساڵی 1979ژماره‌ی زانكۆكانی ئێران كه‌م بوون له ئێستادا 2390زانكۆ له‌ئێران هه‌یه، ئه‌و كات 4هه‌زار كه‌س ده‌چووه زانكۆ ئێستا 4ملیۆن قوتابی له‌زانكۆكانی ئێران ده‌خوێنن كه له 50%ئافره‌تن.
زیاتر وتی: له ساڵی 1979تاوه‌كو ئێستا 30جار هه‌ڵبژاردن له‌ئێران ئه‌نجام دراوه و له 78%خه‌ڵك به‌شداریان تێدا كردووه، ئێستا ئێران گه‌وره‌ترین وێستگه‌ی به‌رهه‌م هێنانی كاره‌بایه كه 70هه‌زار مێگاوات كاره‌با به‌رهه‌م دێنین، 6475دكتۆری ئێرانی له 11ولاَتی ئه‌وروپا خزمه‌ت ده‌كه‌ن، سالاَنه ئێران 1ملیۆن و 500هه‌زار ئۆتۆمبێڵ به‌رهه‌م دێنێت كه ئه‌مه‌ش له‌ناوچه‌كه و جیهانی ئیسلامی كه‌م وێنه‌یه.
رِاشیگهیاند\" له‌ماوه‌ی سێ ساڵی رِابردوودا توانیومانه 500به‌نداوی گه‌وره له 29 پارێزگای ئێران دروست بكه‌ین، رِۆژانه ئێران 2ملیۆن و 500هه‌زار به‌رمیل نه‌وت به‌رهه‌م دێنێت، له‌ساڵی 2010و2011دا داهاتی نه‌وت له‌ئێران 58ملیارد دۆلاری ئه‌مریكایی بووه، سالاَنه ئێران بای 500هه‌زار دۆلار كه‌ل و په‌لی سه‌ربازی هاورده‌ی ده‌ره‌وه ده‌كات و له 80%كه‌ل و په‌لی و ئامێری سه‌ربازی ناوخۆی دابین ده‌كه‌ین، به 17مین ولاَتی به‌رهه‌م هێنه‌ر داده‌نرێن له‌جیهان، پله‌ی حهوتهمان له‌زانستی ئه‌تۆمی هه‌یه.
له‌كۆتایی قسه‌كانیدا رِای گه‌یاند\"" له ساڵی 1977ژماره‌ی دانیشتوانی ئێران 35ملیۆن كه‌س بوو له ئێستا ژماره‌ی دانیشتووان 75ملیۆن كه‌سه، له‌هه‌موو رِوێكهوه ئێران 7به‌رامبه‌ر له‌گه‌ڵ جاران زیادی كردووه.
كاوه مه‌حمود وته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌وته‌یه‌كیدا به‌ناوی هه‌رێمی كوردستان رِای گه‌یاند\"" ئهمرِۆ یادی شۆرِشێكی مه‌زنی ناوچه‌كه ده‌كه‌ینه‌وه كه گۆرِانكاریهك و وهچهرغانێكی گه‌وره بوو له‌مێژووی گه‌لانی ئێران.
زیاتر وتی: حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان چاوهرِوانی ئه‌وه ده‌كات ئه‌و گۆرِانكاریانهی له‌ناوچه‌كه‌دا رِوودهدات له‌خزمه‌ت گه‌ل و گهرِانهوه بۆ ئیراده‌ی گه‌ل بێت.
دواتر به‌شێوه‌ی داتاشۆ كورته‌یه‌ك له‌مێژووی شۆرِشی كۆماری ئیسلامی ئێران پیشاندرا.
له‌ساڵی 1979بهرِێبهرایهتی خومه‌ینی گه‌لانی ئێران رِاپهرِین و كۆتاییان به حوكمی محه‌مه‌د رِهزا شا هێنا."
