فوئاد حوسێن: دەبێ سەرەتا پەرلەمان پاڵاوكی سەرۆكی حكوومەت و جێگرەكەی دیاری بكا

فوئاد حوسێن: دەبێ سەرەتا پەرلەمان پاڵاوكی سەرۆكی حكوومەت و جێگرەكەی دیاری بكا
سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان رای گەیاند، ئێستە لە چاوەڕوانی ئەوەدان پەرلەمانی كوردستان پاوڵاكی سەرۆك و جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم دیاری بكا بۆ ئەوەی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بۆ پێكهێنانی كابینەی 7 رایان یسپێرێ، ئەندامێكی لێژنەی یاسایی پەرلەمانیش دەڵێ هەر كاتێكیش پاڵاوكەكان راسپێردران پێویستە لە ماوەی 30 رۆژدا كابینەی نوێ بێتە راگەیاندن.

fuad husenفوئاد حوسێن ئەمڕۆ پێنجشەم بە ئاژانسی كوردستان بۆ دەنگوباس (ئاكانیوز)ی راگەیاند \"سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان نووسی رەسمی قبووڵكردنی دەست لە كاركێشانەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی ئێستەی هەرێمی كوردستانی ئاراستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمانی كوردستان كردووە\"".

\""بۆیە ئێستە وەك سەرۆكایەتیی چاوەڕوانی ئەوەین پەرلەمانی كوردستان پاڵاوكی سەرۆك و جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم دیاری بكا، هەر كاتێكش دیاری كران، سەرۆكی هەرێم رایاندەسپێرێ بۆ پێكهێنانی كابینەی 7 حكوومەتی هەرێم\"" حوسێن گوتی.

لە بەرامبەردا كاردۆ محەمەد ئەندامی لێژنەی یاسایی لە پەرلەمانی كوردستان بۆ (ئاكانیوز) رای گەیاند \""دوای ئەوەی سەرۆكی هەرێم داواكاری دەست لەكاركێشانەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی پەسند كرد، دەبێ لە ئێستەوە پەرلەمان پاڵاوكی نوێ بۆ پۆستی سەرۆك و جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم دیاری بكا\"".

ئاماژەی دا \""دوای ئەوەی سەرۆك وەزیران و جێگرەكەی بۆ سەرۆكایەتیی كابینەی نوێ دەپاڵاورێن، سەرۆكی هەرێم رایان دەسپێرێ بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێ، هەر كاتێكیش پاڵاوكەكان راسپێردران پێویستە لە ماوەی 30 رۆژدا كابینەی نوێ بێتە راگەیاندن\"".

بڕیارە لە داهاتوودا كابینەی 7ی حكوومەتی هەرێم لەلایەن نێچیرڤان بارزانی جێگری سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان كە پاڵاوی حزبەكەیەتی بۆ پۆستی سەرۆكی حكوومەت بێتە پێكهێنان، ئەویش بەپێی رێككەوتننامەی ستراتیجی لەگەڵ یەكێتیی نیشتمانی كوردستان كە دوو ساڵ جارێك پۆستی سەرۆكی حكوومەت و پەرلەمان ئاڵوگۆڕ دەكەن."
Top