هەفتەی داهاتوو پێشنیازی هەولێر بۆ پایەتەختی گەشتەوەری عەرەبی دەكرێ
Erbil Citadel, Qalai Hawler, Hawler Citadelدولی ئەوەی پێشنیازی چەند شارێكی عێراق بۆ پایەتەختی گەشتەوەری هاتە كردن، هەولێر لێژنەیەكی بۆ ئامادەری لەو بارەیەوە پێك هێنا و كاری ورد دەكەن بۆ بەدەستهێنانی ئەو چانسە كە وەك نوێنەری عێراق تیایدا دەردەكەوێ.
هەمزە حامد بەڕێوەبەری راگەیاندنی پارێزگەی هەولێر بەئاژانسی (ئاكانیوز)ی راگەیاند، بەها ئەلمییاح راوێژكارى وەزارەتى گەشتوگوزار و شوێنەوارەكانى غێراق گەیشتە هەولێر چاوی كەوت بە نەوزاد هادى پارێزگەرى هەولێر و جێگرەكەی، دواتر خاڵ بەخاڵی ئامادەكارییەكانی اێژنەی تایبەتمەند پایتەختی گەشتەوەری بۆ راوێژكارەكە هاتە شیكردنەوە.
زیاتر گوتی، ئەلمییاح لە كۆبوونەوەكەدا رای گەیاند، چانسى هەولێر لە هی زوربەى شارە پێشنیازكراوەكان باشترە و لەماوەى حەوتووی داهاتوو داواكارى پێشنیازى هەولێر دەبەینە بەردەم تۆقەڵانی عەرەب لە قاهیرە بۆ پەسنكردنی و هەردوو حكوومەتى عێراق و هەرێمى كوردستانیش بە رژدی كار بۆ ئەو پرسە دەكەن.
هەولێر شارێكی مێژووییە و قەڵایەكی دێرینی تیادایە كە ئێستە پارێزگەی شارەكە بە ڕێنوێنی رێكخراوی یونسكۆ كار بۆ نوێكردنەوەی لەسەر شێوازی كۆنی خۆی دەكەن كە دواتر یونسكۆ قەڵاكە وەك شوێنەوارێكی مێژوویی دنیا دەناسێنێ.
